زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

پەیامی سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان لە یادی ( ٣٦ ) ساڵەی تاوانی ئەنفالدا

2024-04-13

ئەنفالكردنی گەلی كورد

لەساڵی (١٩٨٨) یەكێكە لە دیارترین تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی ، روونە کە کۆمەڵکوژی بەدرێژایی سەردەمە مێژووییەكانی مرۆڤایەتی لە كات و شوێنی جیاجیا بەرانبەر بە گروپە نەتەوەیی و نەژادی و ئاینی و مەزهەبییەكاندا بەكارهاتووە.

ئەم پرۆسەیەش( ئه‌نفال ) وه‌كو تاوانێكی گەورەی دژ به‌ نەتەوەی كورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست به‌مه‌به‌ستى قڕكردن و زینده‌به‌چاڵكردنى خه‌ڵكى بێتاوان و خاپووركردن و وێرانكردنى لادێكان و ڕووخاندنى ژێرخانى ئابووری و سڕینه‌وه‌ى شوناسى نه‌ته‌وه‌یی و مێژوویى و كەلتوری و جوگرافی كوردستان ئەنجامدرا، وێراى خراپى كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوه‌كان ( کە ئه‌مه‌ش تاوانیكی مرۆییه‌ )‌، ئه‌مانه‌ هه‌مووى ستراتیجی سیاسه‌تى رەگەزپەرستی ڕژێمی بەعس بوون ‌به‌رانبه‌ر به ‌نه‌ته‌وه‌ى كورد ، بەڵام ئەو هەموو تاوانانە لەبری لەناوبردن گیانی بەرگری و رووبەڕووبوونەوەیان لای گەلی کورد بەهێزتر کرد و لەبەرامبەریشدا کۆتایی بە رژێمی ناوبراو و دارو دەستەکەی هێنرا .

بەمەبەستی زیاتر بەرز راگرتنی گیانی شەهیدان و زیانلێکەوتوانی ئەو تاوانە ، بایەخپێدان بەو پرسە نەتەوەیی و مرۆڤایەتییە ، زانکۆی گەرمیان وەک ناوەندێکی ئەکادیمی ساڵانە چەندین کارو چالاکیی تایبەت بە جینۆسایدو ئەنفال ئەنجامداوە و بۆ زیاتر گرنگیدان بەو پرسەش ئەمساڵ ( سەنتەری جینۆسایدی دامەزراند ) ، کە وابڕیارە ساڵانە جگە لە دەرکردنی گۆڤاری تایبەت بە ( جینۆساید ) چەندین کارو پرۆژەی تری هەبێت  .

هەر لەم مانگەشدا لە چوارچێوەی چەندین چالاکیی زانستی و رۆشنبیری جیاوازدا لە رۆژانی (١٥-٢٣-٢٤-٣٠ /٤ / ٢٠٢٤ ) دا ، بەرزتر (٣٦) هەمین ساڵیادی ئەنفال رادەگرین .

هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی شەھیدان و ئەنفالكراوان، سەربەرزی بۆ کەسوکاریان ، ڕیسوایی و سەرشۆڕی بۆ نەیاران و دوژمنانی نەتەوەکەمان.

سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2024