کاتژمێر (١٢)ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕێکەوتی (١٠ی ئازاری ٢٠٢٤) یاری کۆتایی لەنێوان تیپی تۆپی پێی زانکۆی گەرمیان و زانکۆی سلێمانی لە یاریگای زانکۆی کۆمار بەڕێوەچوو.
یاریەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بە هەردوولا کۆتاییهات، دواتر بە لێدانی یەکلاکەرەوە، زانکۆی گەرمیان توانی ببێتە پاڵەوانی پاڵەوانێتی تۆپی پێی زانکۆکانی شاری سلێمانی و دەوروبەری.
پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە خوێندکاران و مامۆستایانی بەشداری خولەکە دەکەین.
وێنەکان لە پەیجی زانکۆی کۆمارەوە وەرگیراون.