بەپێی نوێترین ریزبەندی سیماگۆ زانکۆى گەرمیان پێشەنگ و یەکەمى زانکۆکانی عێراق و هەرێمى کوردستانە.
لەدوا ریزبەندی پەیمانگای (SCImago) بۆ ریزبەندی دامەزراوە ئەکادیمییەكان، بۆ ئەمساڵ (٢٠٢٤) زانكۆی گەرمیان لەسەر ئاستی هەمووی عێراق لەپلەى (یەکەم)دایە .
پەیمانگای (SCImago) بۆ ریزبەندی دامەزراوەكان كە بە (SIR) دەناسرێت ، ساڵانە بە پیێ پێوەری زانستی ریزبەندی بۆ زانكۆكانی جیهان دەكات ، بۆ ساڵی (٢٠٢٤)یش ، پێگەی زانكۆی گەرمیان لەسەر ئاستی زانكۆكانی عێراق و کوردستان لەئاستێکى باڵاو دڵخۆشکەردایە ، هەر بەپێی ریزبەندییەكە لەسەر ئاستی جیهان زانکۆى گەرمیان لە ریزبەندی (٣٤٤٩) دایە.
جێگەی ئاماژەپێدانە بۆ ساڵى (٢٠٢٤) شەست و چوار زانکۆو دامەزراوەى ئەکادیمی عێراقى لە ڕیزبەندییەکەدا ناویان هاتووە ، کە لەنێوانیاندا (١٨) زانکۆى حکومى و تایبەتى هەرێمى کوردستان هەیە .
بەبۆنەی ئەم دەسکەوتە گەورەیەوە ، سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان دەستخۆشی و پیرۆزبایی گەرم لە ستافی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆ دەکات .
ڕیزبەندى سیماگۆ لەسەر بنەماى تویژینەوە و بڵاوكراوە ئەكادیمی و زانستییەكان و داهێنان و دەستپێشخەرییەكان و كاریگەری كۆمەڵایەتیەكان هەڵسەنگاندن بۆ زانکۆ و دامەزراوەکان دەکات.
بۆ بینینى پێگەى زانکۆى گەرمیان لەسەر ئاستى وڵات کلیک لەم لینکەى خوارەوە بکە
بۆ بینینى پێوەرەکانى ڕیزبەندى سیماگۆ کلیک لەم لینکەى خوارەوە بکە