زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

چوارەمین كۆنفرانسی زانستیی نێوده‌وڵه‌تی زانکۆی گەرمیان بە کۆتا ھات

2024-03-04

چوارەمین كۆنفرانسی زانستیی نێوده‌وڵه‌تی زانکۆی گەرمیان بە دروشمی (له‌ پێناو ئێستا و ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر بۆ گه‌رمیان) بەسەركەوتویی كۆتایی بەکارەکانی هات.

ئەمرۆ دووشەممە ٤ ـی ئازاری٢٠٢٤ دوابەدوای پێشکەشکردنی توێژینەوەکانی ڕۆژی دووەمی چوارمین كۆنفرانسی زانستیی نێوده‌وڵه‌تی زانکۆی گەرمیان کە بەھەماھەنگی لەگەڵ دامەزراوەی سەرۆک(جەلال تاڵەبانی)، بە دروشمی (له‌ پێناو ئێستا و ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر بۆ گه‌رمیان) لەژێر ناونیشانی: ( گه‌رمیان له‌ كایه‌ی زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كاندا) بەکۆتا ھات.

لە ماوەی دوو ڕۆژی کۆنفرانسەکەدا ٤٨ توێژینەوەی پێشکەشکران کە توێژینەوەکان لە ١٧ زانکۆ و پەیمانگە بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی ، ئینگلیزی ، فارسی بەشداربووی کۆنفرانسەکە بوون.

لە وتەیەکدا سەرۆکی زانکۆی گەرمیان (پ.د. فەرھاد قادر) بەخێرھاتنی میوانانی کۆنفرانسەکەی کرد و داوای لێبوردنی کرد لە ھەر کەموکورتیەک کە روویدا بێت ، سوپاس و دەستخۆشی لە لیژنەکانی کۆنفرانس کرد کە بەسەرکەوتوی کۆتاییان بە کارەکانی کۆنفرانسەکە ھێنا ئاماژەی بەوەکرد کە زانکۆی گەرمیان ساڵانە ھەوڵ دەدات کاری ھاوشێوە و باشتر پێشکەش بکات بۆ خزمەتکردنی ناوچەکە لە ھەموو بوارەکان بەتایبەت خزمەتکردنی کەرتی پەروەردە خوێندنی باڵا.

لەکۆنفرانسەکەدا ژمارەیەکی زۆر توێژینەوە لە وڵاتانی ئەوروپا و تورکیا و میسر و ئێران و عێراق بەشداری کۆنفرانسەکە بوون.

لە کۆتایی کارەکانی کۆنفرانس، سەرپەرشتیارانی کۆنفرانسەکە ھیوایان خواست لە ساڵانی داھاتوودا کۆنفرانسەکە بەردەوامی ھەبێت، دواتریش چەند خاڵێك وەك ئەنجام و ڕاسپاردەكانی كۆنفرانسەكە لەلایەن (پ.د.دارا حەمید) سەرۆکی لیژنەی زانستی کۆنفرانس خرایە ڕوو، کەدەکرێت لە داھاتوودا لە ئەو بوارانەی کە کۆنفرانسەکە دەیگرێتەوە کاری لەسەربکرێت.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647700444084
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2024