دامەزراوەى سەرۆک جەلال تاڵەبانى سەردانى زانکۆى گەرمیانى کرد
\r\nوەفدێکى دامەزراوەى سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە سەرۆکایەتى بەڕێز (د. محەمەد سابیر) سەرۆکى دامەزراوەکە، سەردانى سەرۆکایەتى زانکۆى گەرمیانى کرد و دواتریش لێکتێگەیشتننامەیەکیان واژۆ کرد.
\r\nئەمڕۆ چوارشەممە (٣١/ ئایاری٢٠٢٣) وەفدەکەى دامەزراوەى سەرۆک جەلال تاڵەبانى لە سەرۆکایەتى زانکۆی گەرمیان لەلایەن سەرۆکى زانکۆ بەڕێز (پ. د. فەرهاد قادر) و (پ. د. عیزەدین جومعە) و (پ.ی.د. یادگار عەلی) یاریدەدەرانی سەرۆکى زانکۆ و ڕاگرى کۆلێجەکان و بەڕێوەبەران و فەرمانبەرانى سەرۆکایەتى زانکۆوە پێشوازییان لێکرا ، پاش تاووتوێکردنى بارودۆخى زانستى و کارگێڕی زانکۆ و بەرەوپێشچوونەکانی، یاداشتێکى لێکتێگەیشتن لەنێوان هەردوولادا واژۆ کرا.
\r\nناوەڕۆک و ماوەی یاداشتنامەکە
\r\nناوەڕۆکى لێکتێگەیشتننامەکە بریتیی بوو لە هاوکاری و پاڵپشتییکردنى دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بۆ زانکۆى گەرمیان لە ڕووى زانستى و مەعریفییەوە، وەکو دەستپێکیش دابینکردنى دوو کورسى خوێندنى باڵا (ماستەر، دکتۆرا) لە بوارى زانستە ڕامیارییەکان لە ( معهد العلمین ) لە پارێزگای نەجەف بۆ کادرانى زانکۆى گەرمیان، هەروەها نیشاندانى پاڵپشتى دامەزراوەکە بۆ توێژەرانى زانکۆى گەرمیان بە گشتى لە ئەنجامدانى توێژینەوەى زانستى بەگشتی و توێژینەوەکانی پەیوەست بە ژیان و خەباتى سەرۆک جەلال تاڵەبانى بەتایبەتی ،لێکتێگەیشتننامەکە بۆ ماوەی دوو ساڵ دەخایەنێت و ئەگەری درێژکردنەوە و بەردەوامی پێدانیشى دەبێت.
\r\nوتەى سەرۆکى دامەزراوەکە\r\nلە بەشێکى وتەکانیدا بەڕێز (د. محەمەد سابیر) جگە لەوەی باسی لە رۆڵی سەرکردە جەلال تاڵەبانی لە بواری زانست و پەروەردەدا کرد ، داواى لە زانکۆى گەرمیان کرد کە کارى جدی و هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەکەدا هەبێت بەتایبەتی لە بوارەکانی گەشەپێدانی مرۆیی، ئاڵوگۆڕی زانیاری، وەرگرتنی زەمالەی خوێندن بۆ زانکۆکە، ئەزموون و پڕکردنەوەی کەلێنەکان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە پێویستییەکان .\r\nهەروەها وتی: \"ئێمە خەبات و قوربانی خەڵکی گەرمیان لە بەرچاو دەگرین، لە چوارچێوەی ئەم لێکتێگەیشتنەدا زۆرترین پرۆژەمان لەگەڵ زانکۆی گەرمیان دەبێت\".
\r\nلای خۆیەوە سەرۆکی زانکۆی گەرمیان وێڕای خۆشحاڵی و بەخێرهاتن تیشکی خستەسەر رۆڵی سەرکردە جەلال تاڵەبانی لەبواری زانست و خوێندنی باڵادا ، هەر لە بڕیاری دامەزراندنی زانکۆی گەرمیان و زانکۆکانی تر هەتا گرنگیدانی بە باشترکردنی ژیانی مامۆستا و ستافی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و کرانەوەی زانکۆکان بەرووی دنیای دەرەوەدا ، هەروەها هیوای خواست ، کە ئەم لێکگەیشتننامەیە ببێتە مایەی دەسکەوتی زانستی و رۆشنبیری بۆ هەردوولا .
\r\nخەڵاتی ڕێزلێنان بۆ د. محەمەد سابیر\r\nلە کۆتاییدا سەرۆکى زانکۆى گەرمیان خەڵاتى ڕێزلێنانى پێشکەشی د محەمەد سابیر کرد و ژمارەیەک کتێبی بە نرخى پێشکەش بە دامەزراوەکەیان کرد کە بەرهەمی نوسراو و وەرگێڕدراوی مامۆستایانى زانکۆى گەرمیان بوون . خەڵاتی ڕێزلێنان بۆ د. محەمەد سابیر.
\r\n\r\nلە کۆتاییدا سەرۆکى زانکۆى گەرمیان خەڵاتى ڕێزلێنانى پێشکەش بە سەرۆکی دامەزراوەکە کرد و ژمارەیەک کتێبی بە نرخى پێشکەش بە کتێبخانەی دامەزراوەکەیان کرد کە بەرهەمی نوسراو و وەرگێڕدراوی مامۆستایانى زانکۆى گەرمیان بوون.
\r\n