یەکەمین دوو پێناسى ئەلیکترۆنی بۆ سەرۆکى زانکۆ و یاریدەدەری سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕی و دارایى چاپکرا.
\r\nئەمڕۆ دووشەممە (٢٠ ئازاری 2023) بەڕێزان سەرۆكی زانكۆ (پ.د. فەرهاد قادر) و یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگیری و دارایی ( پ.د. عیزەدین جومعە) سەردانی بەریوەبەرایەتی تەكنەلۆجیای زانیاری و ئاماریان كرد لە سەرۆکایەتى زانکۆ. ئامانجی سەردانەكەیان بریتی بوو لە بەكارخستنی سیستمی ئەلیكترۆنی پیناسی زانكۆ و چاپكردنی یەكەم پێناس.
\r\nبەئەلیکترۆنی کردنی کاروبارەکانی دەزگاکانی وەزارەت بۆ ئاسانتر ڕاییکردنى مامەڵە و پێشکەشکردن و بەردەستخستنی خزمەتگوزارییە حکومییەکانە بە مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتی هەرێمی کوردستان هەنگاوی باشی ناوە بە ئاراستەی بەئەلیکترۆنییکردنی دام و دەزگاکانی وەزارەتەکە.
\r\nبەڕێوەبەرى تەکنەلۆجیاى زانیاریى و ئامار (م.ی. محەمەد یوسف) هەنگاوەکانى بەئەلیکترۆنییکردنى سیستمى پێناسى بۆ ئامادەبووان ڕوونکردەوە، تیشکى خستە سەر گرنگییەکانى ئەم سیستمە لە کارووبارى کارگێڕیى زانکۆدا.
\r\n\r\nپرۆژەکە پرۆژەیەکی تەواو ئەلیکترۆنییە و تایبەتە بە دروستکردن و نوێکردنەوەی پێناسی زانکۆیی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆمان، لە ئاستی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و عێراقیشدا بۆ یەکەمجارە پێناس بەئەلیکترۆنی بکرێت.
\r\n\r\nئەم پرۆژەش بریتیە لەوێب ئەپلیکەیشنێک کە لەڕێگەیوە دەتوانرێت زانیارییەکان تۆمار بکرێت و بنێرێت بۆ هۆبەی ناوبراو بخرێتە سەر پێناس زانکۆیی زانکۆمان. وە هەموو پێناسی زانکۆی یەکخستووە بەشوازێکی نوێ و سەردەمیانە دیزاین کراوە و (QR Code)ی چاپ دەکرێت، کە دەتوانرێ لەزۆر کاری تردا بەکاربهێنرێت.
\r\n\r\nبیرۆکە و داڕشتنی پرۆژەکە لەلایەن (دیار عەبدولجەبار) لێپرسراوی هۆبەی زانیاری و پێناس لە بەڕێوەبەرایەتی تەکنەلۆجیای زانیاری و ئامار خراوەتەڕوو و کارى لەسەر کراوە، گرنگی پرۆژەکە لەم خاڵانەدا خۆی دەبینێتەوە:
\r\n\r\nمامۆستایان فەرمانبەرانی زانکۆمان ئاگادار دەکەینەوە کە سیستەمەکە بە تەواوی بەردەستە دەتوانن زانیارییەکانیان بنێرن وە بۆ هەرکۆلێجێک و بەشی یاسا و بەشی ئاندازیاری زانکۆمان بەڕێوەبەر (Admin)ێک دارنراوە، لە کاتی هەبوونی هەر گرفتێک یان پرسیار و بەدواداچوونێک پەیوەندی بەو بەڕێوەبەرانەوە بکەن لەخواروە ناو و کۆلێجەکانیان هاتووە:
\r\n\r\n