ئاگاداری سه‌رجه‌م كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌ران ده‌كه‌ینه‌وه كه كه‌مكردنه‌وه‌ی نهێنی / ژماره (٢) بۆ ساڵی (٢٠٢٦)، بۆ ته‌نده‌ری پرۆژه‌ی چاککردنەوە و ئیشپێکردنی سەرجەم ئامێری به‌شه‌ناوخۆییه‌كانى زانکۆمان لە کەلار و خانقین(کوڕان و کچان) بۆ (جاری دووەم )هه‌یه، كه ئاماده‌كراوه له‌لایه‌ن زانكۆمان، له سه‌ر بودجه‌ی زانكۆمان خه‌رج ده‌كرێت ، هه‌ركه‌س ئاره‌زووى به‌شدارى كردنى هه‌یه با سه‌ردانى ژمێریارى له سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى گه‌رمیان بكات به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى ته‌نده‌ر .ماوه‌ى جێ به‌جێكردنى پرۆژه‌كه(ماوه‌ى گرێبه‌ست) له ڕێكه‌وتى ده‌ست به‌كاربوونه‌وه ده‌ست پێده‌كات لە ٣١ / ١٢ / ٢٠٢٧ کۆتایی دێت.
•ئه‌م كه‌مكردنه‌وه گشتی یه به‌پێی رێنمایی جێ به‌جێكردنی گرێبه‌سته حكومییه‌كان ژماره( ٢ )ساڵی (٢٠١٦) ده‌كرێت كه كراوه‌یه بۆ هه‌موو پێشكه‌ش كارانی ته‌نده‌ر .
•وه‌رگرتنى ته‌نده‌ر له ڕۆژى ( سێ شەمە / ١٠/١١/٢٠٢٦)ەوه ده‌ست پێ ده‌كات تا ڕۆژى ( دوو شەمە/ ٢٣/١١/٢٠٢٦ )كاتژمێر ( ٩ ) ى سه‌ر له به‌یانى تا ( ١٢:٠٠ ) ى نیوه‌ڕۆ له سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى گه‌رمیان به‌رامبه‌ر به (١٠٠،٠٠٠) سه‌دهه‌زار دینار ده‌بێت كه ناگه‌ڕێته‌وه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی وه كرێى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م ئاگادارییه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى ئه‌و كه‌سه‌ى كه كه‌م كردنه‌وه‌كه‌ی بۆ ده‌رده‌چێت.
•دوا كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ى ته‌نده‌ر ڕۆژى (چوار شەمە/٢٥/١١/٢٠٢٦) كاتژمێر (١٠)ى پێش نیوه‌ڕۆ ده‌بێت وه ڕۆژى ئاشكرا كردنى ته‌نده‌ر له هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر (١١:٣٠)ی پێش نیوه‌ڕۆ ده‌بێت لە بیناى سەرۆکایەتى زانکۆى گەرمیان، وه له كاتى پشووى فه‌رمى دا دوا ده‌خرێت بۆ ڕۆژى دواتر.
•ئه‌كرێت پێش كڕینی ته‌نده‌ر خوازیار بۆ به‌شداری سه‌یری به‌ڵگه‌كانی ته‌نده‌ره‌كه بكات.
•كۆمپانیای به‌شداربوو بۆ هه‌ر پرسیار و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ته‌نده‌ری پرۆژه‌كه ده‌توانێت سه‌ردانی زانكۆی گه‌رمیان / به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاروبارى خویندکاران بكات .
مه‌رجه‌كان:-
١. پێویسته ئه‌و كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌رانه‌ى كه‌به‌شدارى ده‌كه‌ن . موڵه‌تى یاساییان هه‌بێت
٢. پێویستە ئه‌و كۆمپانیا و به‌لێنده‌رانه‌ی به‌شداری ده‌كه‌ن ئه‌ستۆپاكی ساڵی (٢٠٢٦) یان هه‌بێت.
٣. پێویستە پشتگیرى بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى کۆمپانیاکانى بۆ ساڵى (٢٠٢٦) هەبێت.
٤. پێویستە کۆمپانیا بەڵێننامەى نوسراو بۆ دەستەبەرکردنى تەندەر پێشکەش بکات
