زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

زانکۆی گەرمیان و ڕێکخراوی (PDO) یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد

2026-02-11

بە ئامانجی دروستکردنی هەماهەنگی و ئەنجامدانی کار و چالاکی ئەکادیمی و زانستی هاوبەش، زانکۆی گەرمیان یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان (PDO) واژۆکرد.

ڕۆژی چوارشەممە (١١ی شوباتی ٢٠٢٦)، شاندێکی ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان سەردانی زانکۆی گەرمیانیان کرد و لەلایەن (پ.ی.د. محەمەد ئیبراهیم خەلیل) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا پێشوازییان لێکرا.

دواتر لە ڕێوڕەسمێکدا و بە ئامادەبوونی (پ.ی.د. سالار مەحمود حەمەساڵح) بەڕێوەبەری پەیوەندییە ئەکادیمییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆ، یاداشتەکە لەنێوان هەردوولادا واژۆکرا.

ناوەڕۆکی یاداشتەکە جەخت لەسەر کارکردنی هاوبەش دەکاتەوە لە بوارەکانی بنیادنانی ئاشتی، پرسەکانی جێندەر و بەهێزکردنی ڕۆڵی گەنجان لە کۆمەڵگەدا. هاوکات هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەنجامدانی توێژینەوەی مەیدانی کە خزمەت بە گەشەپێدانی مرۆیی لە ناوچەکەدا بکات.

لە بەشێکی دیکەی یاداشتەکەدا ئاماژە بەوەدراوە کە پێکەوە کاردەکەن بۆ کردنەوەی خولی ڕاهێنان و چالاکی هۆشیارکردنەوە بۆ خوێندکاران، بەتایبەت لە ڕەهەندە کۆمەڵایەتی و دەروونییەکاندا، بە مەبەستی ئامادەکردنی نەوەیەکی بەتوانا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی داهاتوو.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

Garmian
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2026