Garmian
زانکۆی گەرمیان
Garmian
زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

بۆ یەکەمجار تاقیکردنەوەکانی کۆتایی خولی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی گەرمیان ئەنجامدەدرێن

2025-06-28

بەهەوڵی ( پرۆفیسۆر د.ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆی گەرمیان، بۆ یەکەمجار تاقیکردنەوەکانی کۆتایی خولی زمانی ئینگلیزی لەنێو کەمپی زانکۆی گەرمیان ئەنجامدەدرێن.

ڕۆژی شەممە (٢٨ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥) بە ئامادەبوونی (پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.محەمەد ئیبراهیم خەلیل) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، تاقیکردنەوەکانی کۆتایی خولی زمانی ئینگلیزی لەلایەن سەنتەر زمانی زانکۆی گەرمیانەوە دەستیپێکرد و لەماوەی هەفتەیەکدا بەشداربووانی سەرجەم ئاستەکانی ( Beginner - Elementary - Intermediate - Advanced ) تاقیکردنەوە ئەنجامدەدەن کە ژمارەیان (٣٥٩) بەشداربووە.

جێی ئاماژەیە، لە ماوەکانی ڕابردوودا بەشداربووانی خولی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەری زمانی زانکۆی گەرمیان، بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی کۆتایی خول، دەچوونە زانکۆکانی سلێمانی و پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بەڵام لەئێستا بەدواوە بەشداربووان هەر لەنێو کەمپی زانکۆی گەرمیاندا تاقیکردنەوەکان ئەنجامدەدەن.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

Garmian
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2026