ڕۆژی یەکشەممە (١٣ـی نیسانی ٢٠٢٥)، (پرۆفیسۆر د.شوان کەمال ڕەشید) سەرۆکی دەستەی کوردستانی بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی، سەردانی زانکۆی گەرمیانی کرد و لەلایەن (پرۆفیسۆر د.ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆوە پێشوازی لێکرا.
لەمیانی دیدارەکەدا، هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی پێشخستنی پەیوەندییە ئەکادیمی و زانستییەکانی نێوان هەردوو دامەزراوە کردەوە و باس لە ئەنجامدانی کار و پرۆژەی هاوبەش لەسەر پرسە گرنگەکانی کۆمەڵگە کرا.
دەستەی کوردستانی بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی، دامەزراوەیەکی گشتییە و دەکەوێتە شاری سلێمانی یەکێکە لە دامەزراوە زانستی و ڕۆشنبیرییەکانی هەرێمی کوردستان کە تایبەتە بە توێژینەوەی زانستی و توێژینەوەی ستراتیجی.