ڕۆژانی (٢ و ٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤)، شاندێکی زانکۆی گەرمیان کە پێکهاتبوون لە سێ مامۆستای بەشی ئەندازیاریی شارستانی، بەشدارییان لە وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی لە وڵاتی میسریان کرد.
هەریەک لە (پ. ی. د. غازی بهروز جمعه ) و (د. گۆران مەردان غیدان) و ماموستا (چراخان احمد حمه) بەشدارییان کرد له وۆركشۆپی تابیەت بە پرۆژەی (Developing Pedagogical Strategies for Promoting Inclusive Design in University Campuses ) (پەرەپێدانی ستراتیژییەکانی پێداگۆجی بۆ پێشخستنی دیزاینی گشتگیر لە کەمپەکانی زانکۆدا) كە بە ههماههنگی لە نێوان زانکۆمان و زانكۆی (جلاله له میسر) و زانكۆی (TU Dresden) ئهڵمانی ئەنجامدرابوو و لەلایەن ڕێكخراوی دادی ئەڵمانییەوە پشتگیری دەكرێت.
لە ڕۆژی یەكەمی وۆرکشۆپەکەدا، شاندەکەی زانکۆمان سەردانی زانكۆی جلالەیان كرد و ڕۆژی دووەمیشدا؛ سەردانی زانكۆی ئەمەریكییان لە قاهیرە كرد، لە میانەی سەردانەكاندا چەندین سیمیناری بەسوود پێشكەشكرا و گفتوگۆ لەبارەی چۆنیەتی دیزاینكردن و نوێكردنەوەی كەمپی زانكۆكان بە هەموو پێكهاتەكانییەوە کرا، بۆ ئەوەی گونجاو و بەردەست بێت بە ئاسانی بۆ بەكارهێنان لەلایەن هەموو كەسێكەوە، بە تایبەت كەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت، واتا دیزاینی گشتگیر.