زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

‏‎وۆرکشۆپی چۆنێتی بەکارهێنان و جێبەجێکردنی پلاتفۆرمی بۆلۆنیا پرۆسێس و دڵنیایی جۆری ئەنجامدرا

2024-10-02

‎ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ( ٢ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤) بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەکان، وۆرکشۆپێکی زانستی لەژێر ناونيشانى: ( چۆنێتی بەکارهێنان و جێبەجێکردنی پلاتفۆرمی بۆلۆنیا پرۆسێس و دڵنیایی جۆری) لەهۆڵی شێرکۆ بێکەسی کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت ئەنجامدرا.

‎لە وۆرکشۆپەکەدا (پ.ی.د. محەمەد ئیبراھیم خەلیل) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاورباری زانستی و خوێندنی باڵا و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی کۆلێج و بەشە جیاوازەکانی زانکۆ ئامادەبوون.

‎وۆرکشۆپەکە لەلایەن ھەریەکە لە (د.ئەحمەد رەشید ئیبراھیم) و (م.ی.کاروان عوسمان عەبدوڵا) سەرپەرشتیار و ئادمینی پلاتفۆرمی زانکۆمان؛ لەگەڵ (د.ئەڤین ھیدایەت ئەحمەد) بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی زانکۆمان پێشکەشکرا.

‎پێشکەشکاران بە وردی تیشکیان خستەسەر پلاتفۆرمەکە و سەرجەم سەرۆک بەش و سەرپەرشتیارانی دڵنیایی جۆری کۆلێجەکان بە پلاتفۆرمەکە ئاشناکران، ئەوەش لەپێناو ڕێکخستنی پرۆسەی دڵنیایی جۆری و بۆلۆنیا پرۆسێس بۆ مامۆستایان و خوێندکاران، جەختیش لەسەر گرنگی پلاتفۆرمەکە و جێبەجێکردنی لە ئەمساڵی خوێندندا به ڕێژەی ١٠٠٪‏  کرایەوە.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647700444084
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2024