دکتۆر رێبوار محمد صالح مامۆستای بەشی یاسای زانکۆمان تێزی دکتۆراکەی بەناونیشانی ( مبدأ الاحتجاج بالتصرف القانوني ) بەشێوەی کتێب لە چاپخانەی ( دار مصر للنشر و التوزیع ) چاپ و بڵاوکردەوە …
بەرهەمەکە لە بنەڕەتدا؛ بریتییە لە تێزی دکتۆرا، ناوەڕۆکی کتێبەکە توێژینەوەیەکی یاسایی شیکاریی و بەراوردکارییە لەنێوان یاساکانی عێراق، میسر و فەرەنسا وکەتیایدا تیشک خراوەتە سەر گرنگترین و ئاڵۆزترین پرسی یاسایی، کە لەعێراقدا تائێستا بە یاسا ڕێکنەخراوە و لە فەرەنساش؛ ساڵی (٢٠١٦ و ٢٠١٨) یاساکانی بۆ هەموارکراوەتەوە.
لە دووتوێی کتێبەکەدا؛ توێژەر پێشنیاز وچارەسەری یاسایی بۆ چەندین گرفت و بۆشایی یاسایی خستووەتەڕوو و بەهەند وەرگرتنیان لەلایەن یاسادانەران؛ بەشێکی سەرەکی لە گرفت و مامەڵەی یاسایی ڕۆژانەی هاووڵاتیان چارەسەر دەبێت.