لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو بەشێک لە مامۆستایانی زانکۆمان لەچەند چالاکییەکی زانستی وەکو نوێنەری زانکۆی گەرمیان بەشداربوون.
لێردا بەکورتی ناوەرۆکی چالاکییەکان دەخەینە ڕوو.
* لە ڕۆژانی ٢٩_٣٠ / ٤ / ٢٠٢٤ لە شاری ھەولێر (د.مەریوان موسی) مامۆستا لە بەشی بایۆلۆجی کۆلێجی پەروەردەی زانکۆمان وەکو پانێڵ مۆدیرایتەر لە کۆنفرانسی kurdistan one health بەشداریکرد.
د.مەریوان لە یەکێک لە پانێلەکانی کۆنفرانسەکەدا لەژێر ناونیشانی کاریگەریەکانی کەش و ھەوا لەسەر نەخۆشییە ئاژەڵییەکان بەشداربوو.
جگە لەوەی کە پانێڵ مۆدیرایتەر بوو تیایدا سیمینارێکی زانستیی پێشکەشکرد.
ھەر لە کۆنفرانسەکەدا ھەریەکە لە (د.سامان مەحمود) و (د.دیار ئەکبەر)لە کۆلێجی پزیشکی زانکۆمان بەشداری کۆنفرانسەکە بوون.
ئامانجی کۆنفرانسەکە بریتی بوو لە چۆنیەتی پارێزگاری کردن لە تەندروستی مرۆڤ لە ڕێگەی ڕێگری کردن لەو نەخۆشییانەی کەلە ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ ھەروەھا پارێزگاری کردن لەو نەخۆشییانەی کە لەرێگەی کەش و ھەواوە توشی مرۆڤ دەبن.
*لە ڕێکەوتی ( ٢١ _ ٢٧ / ٤ / ٢٠٢٤ ) ھەریەکە لە (د. ئومێد ئەحمەد محەمەد) و (د. ئاسۆ ئەحمەد فڵامەرز) و (د. سیروان محەمەد ئەمین)مامۆستا لە کۆلێجی پزیشکی زانکۆمان لەسەر بانگھێشتی ئەنجومەنی نیشتمانی بۆ دانپێدانانی کۆلێجە پزیشکیەکانی عێراق (NCAMC)، بەشدارییانکرد لە وۆرکشۆپێک بۆ ڕوونکردنەوەی خاڵبەندی و پێوەر و پێداویستییەکانی دانپێدانانی کۆلێجە پزیشکیەکان.
وۆرکشۆپەکە لە لایەن زانکۆی کوردستان- هەولێرەوە میوانداری کرابوو بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ بەردەوام بوو.
جێگەی ئاماژەییە ئەنجومەنی نیشتمانی بۆ دانپێدانانی کۆلێجە پزیشکیەکانی عێراق (NCAMC) سەر بە وەزارەتی خویندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراقی فیدراڵە، بڕیارەکانی سەربەخۆیە، لەلایەن ڕێکخراوی جیهانی (WFME) ەوە راسپێردراوە بۆ دانپێدانان (Accreditation)ـی سەرجەم کۆلێجە پزیشکیەکانی عێراق، بە پێی خاڵبەندی و پێوەرە جیهانییەکان.
* ڕۆژی پێنجشەممە ٢ / ٥ / ٢٠٢٤ (د.عبدالمطلب رفعت سرحت ) مامۆستای زانکۆمان و یاریدەدەری ڕاگری کۆلێجی زانست وەکو وتاربێژ (Speaker) لە پانێڵ وورکشۆپە تایبەتەکان بە (گۆڕانى کەش وهەوا، پیسبوونى ژینگە، ئاو وتەندروستى) لە سێیەمین لووتکەى تەندروستى کوردستان (KSH) بەشداریکرد.
کۆنفرانسەکە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بوو لە کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی لە ژێر چاودێرى بەرێز (عبدولەتیف ڕەشید) سەرۆک کۆمارى عیراق ئەنجامدرا ،لەلایەن لوتکەی تەندروستی کوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی سلێمانی ڕێکخرا بوو.
ئەمساڵ لووتکەی تەندروستیی کوردستان بە بەشداریی پسپۆڕانی ٣٨ وڵات لە بوارە جیاوازەکان و ١٤ رێکخراوی گەورەی نێودەوڵەتی و ٢٥ زانکۆی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی ئەنجامدرا.
زیاتر لە دوو هەزار کەس لە ماوەی سێ رۆژی لووتکەکە لە پانێڵ، وۆرکشۆپ، فۆکەس سێشن، چالاکی و کۆبوونەوە گرنگەکانی لووتکەکە گرنگترین بابەتەکانی سیستمی تەندروستی، خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان، تەندروستیی گشتی و گۆڕانی کەشوهەوا تاوتوێکران.
جگە لە کەرتی تەندروستی، کەرتی خوێندنی باڵاش بە کاراییەوە بەشداردبوون، ئەمەش هاندەرێکی باشە بۆ کاری پێکەوەیی و بنیاتنانی بڕیار لەسەر بنەمای داتا و زانیاریی ورد و پێویست. بۆ ئەوەى بناغەیەکی پتەو بۆ پێشخستنی پلانێکی ستراتیژیی درێژخایەن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان و پاراستنی تەندروستیی گشتی لە وڵاتدا فەراھەم بکرێت.
لوتكەی تەندروستی كوردستان، دوو ساڵ جارێك لە پارێزگایەكی هەرێمی كوردستان ئەنجامدەدرێت، تایبەتە بە چاككردن و ریفۆرم لە كەرت و سیستمی تەندروستیدا.
ئامانجی سەرەكی ئەم لوتكەیە كۆكردنەوەی كەسە دانا و زانا و لێزانەكانە لە بواری كەرتی تەندروستی، تاوەكو بتوانن پێكەوە دەردەشەی لایەنەكانی تەندروستی كۆمەڵگە و تەندروستی تاك و كۆمەڵگە لەسەر ئاستی هەرێم و عێراقدا بكەن، لەو چوارچێوەیەشدا چەندین كەسانی شارەزا و پسپۆڕی ناوخۆیی و دەرەكی بەشدارن، پێكەوە گفتوگۆ لەسەر بوارە هەستیارەكانی پەیوەندیدار بە تەندروستی مرۆڤ و تەندروستی شارێك و وڵاتێك دەكەن.
* لە ڕێکەوتی ٢_٣ / ٥ / ٢٠٢٤ لە شاری سلێمانی (د.سۆران محمد احمد) و (در.تارا کنعان نجم الدين) مامۆستا لە کۆلێجی پزیشکی زانکۆمان بەشداریانکرد لە دووهەمین کۆنفرانسی لوتکەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ پزیشکی منداڵان ، کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و كۆمهڵهى پزیشکانی نەخۆشییەکانی منداڵان لە كوردستان و عێراق و پزیشکانی شارەزا و بەئەزموون ڕێکخرا بوو.
له كۆنفرانسەکەدا چهندین پزیشكى پسپۆڕی مناڵان له ناوخۆیی عێراق ووڵاتانى دەرەوە بەشدار بوون تیایدا ، كۆنفرانسهكه ماوهى دوو ڕۆژ بهردهوام بوو ، تێیدا چهندین راسپارده ئاماده کرا و ههروهها چهندین دهرمان و كهلوپهلى تایبەت بەنەخۆشییەکانی منداڵان نمایشکران ،
ئامانج له كۆنفرانسی سلێمانی بۆ نەخۆشیەکانی منداڵان، بۆ كۆكردنهوهى پزیشكانى پسپۆڕی وردە لەنەخۆشییەکانی منداڵان ،ههروهها زیاتر ئاڵوگۆڕكردنى بابهته زانستییه پزیشكیهكانى تایبهت به چارەسەی منداڵان،
پاشان قەڵغانی ڕێزلێنان پێشکەش بە زانکۆی گەرمیان و کۆمەڵێك لایەن و کەسایەتی کرا کە هاوکاری کەرتی تەندروستی بوون بەتایبەتی نەخۆشخانە و سەنتەرەکانی منداڵان ئەو پزیشکانەی کە خزمەتێکی زۆریان پێشکەش بەنەخۆش و نەخۆشخانەی منداڵان کردوە لە شاری سلێمانی .