ئەمڕۆ سێشەممە(٧ـی ئایاری ٢٠٢٤) لە مەراسیمێکدا بەئامادەبونی (پ.د. عزالدین جمعە دەروێش) یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری کارگێری و دارایی و (پ.د.حسین اسماعیل) ڕاگری کۆلێجی پەروەردە و (پ.ی.د. کۆمار نعمت) ڕاگری کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت و (م.چنور مەحمود) بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار لە زانکۆی گەرمیان و ژمارەیەکی زۆر لە ڕێکخراو خاوەن کارەکانی کەرتی تایبەت، بڕوانامەی ڕێکخراوی (ئایرێكس)ی بە خوێندكارانی بەشداربوی خولی ڕاھێنانی تواناکان (Internship Program 2023) بەخشرا.
سەرەتای مەراسیمەکە، بە دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەھیدان دەستیپێکرد.
دواتر م.چنور محمود بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار پرزنتەیشنێکی لەسەر ئامانج و گرنگی پرۆگرامەکە پێشکەش کرد.
لەبەشێکی تری مەراسیمەکەدا خوێندکار(بیلال محمد)بەشداربووی بەرنامەکە بابەتێکی لەسەر ئەزموونی خۆی لەسەر پرۆگرامەکە پێشکەش کرد.
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا، لەلایەن یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆوە، بڕوانامەی ڕێکخراوی IREX بە خوێندکارانی سەرکەوتووی خولی ڕاهێنانی تواناکان و خاوەن کارەکانی کەرتی تایبەت بەخشرا.
بۆ بینینی سەرجەم وێنەکان کلیک لەم لینکەی خوارەوە بکە