کۆبونەوەی نێوان سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان لەبارەی دەستپێکردن بە ئامادەکارییەکان بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەی فێرکاری بۆ کۆلێژی پزیشکی زانکۆی گەرمیان بەڕێوەچوو.
ڕۆژی دوو شەممە ڕێكه‌وتی (٢٥ـی ئازاری ٢٠٢٤) لە سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان بە سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز (پ.د.فەرھاد قادر كه‌ریم) سەرۆکی زانکۆی گەرمیان و ئاماده‌بوونی به‌ڕێز (پ.د.عزالدین جمعە دەروێش) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی، لەگەڵ لیژنه‌كانی پزیشكی و ئه‌ندازیاری هاوبه‌شی نێوان زانكۆمان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان تایبه‌ت به دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری بۆ كۆلێجی پزیشكی زانكۆ کۆبوونەوە.
مەبەست لەکۆبوونەوەکە دیاریكردنی شوێنی گونجاو بۆ دورستكردنی نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری بۆ كۆلێجی پزیشكی زانكۆمان و گرتنه به‌ری ڕیكاری پێویست بۆ ئاماده‌كردنی دیزاین و ده‌رخسته‌ی نه‌خۆشخانه‌كه، كه له نووسراوی وه‌زاره‌تمان ژماره (1916) له (29/1/2024)دا هاتووه و پاڵپشته به نووسراوی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره (566) له (14/1/2024).
لە درێژەی کۆبوونەوه‌کەدا ھەریەکە لە بەشداربووانی کۆبوونەوه‌کە سەرنج و تێبینیەکانی خۆیان لەباره‌ی بڕگهكهكانی كۆبوونه‌وه‌كه خسته‌ڕوو و بڕیاردرا كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وام بن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌ی ئه‌ندازیاری ڕاسپێردران تا ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو دوا ڕاسپارده‌ی خۆیان سه‌باره‌ت به شوێنی نه‌خۆشخانه‌كه گه‌ڵاڵه بكه‌ن به‌مه‌ستی بڕیارلێدان و ده‌ستكردن به ئاماده‌كردنی دیزاین و ده‌رخسته‌ی پێویست.