ئه‌مڕۆ دووشەممە (١٨ـی ئازاری ٢٠٢٤)ئه‌نجومه‌نی زانكۆی گه‌رمیان حه‌وته‌مین کۆبونەوەی ئاسایی خۆی لە ساڵی نوێی خوێندن لە هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ ئه‌نجامدا.
كۆبوونه‌وه‌كه بە سەرپەرشتی به‌ڕێز (پ.د. فه‌رهاد قادر کەریم) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن له‌گه‌ڵ سەرجەم ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانکۆ بەڕێوەچوو، كه تیایدا تاوتوێی کۆمەڵێک پرسی زانستی و کارگێڕی و دارایی و په‌یوه‌ست به پرۆسه‌ی خوێندن كران ، دوای گفتوگۆیه‌كی زۆر له‌سه‌ر بڕگه‌كه‌كان بڕیار و پێشنیازی پێویستیان لەبارەوە درا.