زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

مەراسیمی دەستپێکی خولی حەوتەمی پێداگۆجى بەڕێوەچوو

2024-03-13

ئەمڕۆ چوارشەممە (١٣ى ئازار) مەراسیمی دەستپێکردنى خولی حەوتەمی ڕاهێنانى پێداگۆجی بەڕێوەچوو.

مەراسیمەکە لە هۆڵى کۆلێجى پەروەردە، بە ئامادەبوونى بەڕێزان (پ.د. فەرهاد قادر سەرۆکى زانکۆ)، (پ.ی.د. یادگار عەلی ی. سه‌رۆك بۆ كاروباری زانستی و خوێندنى باڵا) و (پ.د. حسێن ئسماعیل ڕاگرى كۆلێجى په‌روه‌رده‌)و (پ.ی.د. ئەسعەد محەمەد بەڕێوەبەرى سەنتەری پێداگۆجی و پەرەپێدانى ئەکادیمی) و بەشداربووانى خول، بەڕێوەچوو، بەمشێوەیە:

پاش بەخێرهێنانى ئامادەبووان، سەرۆکى زانکۆى گەرمیان وتەیەکى پێشکەشکرد و تیایدا هیواى بەڕێوەچوونى خولێکى تری سەرکەوتووى پێداگۆجی خواست، ڕایگەیاند هەماهەنگ دەبن لەوەى کە خولەکە بە باشى بەڕێوەبچێت، هەروەها ئاماژەى بە گرنگیى خولەکە کرد لە پێگەیاندنى پسپۆڕ و ئەکادیمستان.

دواتریش، پ.ی.د. ئەسعەد محەمەد، لە پریزنتەیشنێکدا ڕێنماییەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سەبارەت بە خولی پێداگۆجی خستەڕوو، هەروەها زانیاریى دەربارەى مۆدیوڵەکان و چۆنێتى بەشدارییکردن لە ئەرک و ئەسایمێنتەکاندا ڕوونکردەوە.

جێگەى باسە، بۆ خولی حەوتەمى پێداگۆجی، هۆڵى خولەکە فراوان کراوە و توانرەوە ئەمجارە هەلی بەشدارییکردن بۆ زۆرترین فێرخواز بڕەخسێت.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2024