بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆریی و پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی زانکۆی گەرمیان، لە ڕۆژی جیهانی ڕادیۆدا وۆرکشۆپێک ئەنجامدەدات.
ڕۆژی ١٣ی شوباتی ٢٠٢٥ وۆرکشۆپەکە بەمشێوەیەی خوارەوە پێشکەش دەکرێت.
پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. یادگار علی - ڕادیۆی کوردستان لە یافا و مەهاباد
دەشتی عەلی - کاریگەریی تەکنۆلۆجیا لەسەر ڕادیۆ
ئازاد عوسمان - ئاڵنگارییەکانی بەردەم ڕادیۆ
رۆژی جیهانی ڕادیۆ لەساڵی ٢٠١١ لەلایەن وڵاتانی ئەندامی یونسکۆوە ڕاگەیەندرا و لە ساڵی ٢٠١٢ لەلایەن ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، ١٣ی شوبات وەک ڕۆژی جیهانی ڕادیۆ (WRD) دیاریکرا.