لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٥/٦/١٥یەکەمین سمپۆزیۆمی زانستیی خوێندکارانی لە زانکۆی گەرمیان بەڕێوەدەچێت.
لەو چالاکییە زانستییەدا، خوێندکاران دەتوانن توێژینەوە و پرۆژەکانی دەرچوونیان لەشێوەی پۆستەر و پرێزینتەیشن بخەنەڕوو.
ئامانج لە ئەنجامدانی ئەم سمپۆزیۆمە هاندانێکە بۆ خوێندکارانی زانکۆمان بۆ کێبڕکێی زانستی و بواری زیاتر بدرێت بە خوێندکاران بۆ دەرخستنی توانا و لێهاتووییان لەسەرجەم پسپۆڕییە جیاوازەکاندا.