پشت بەستن بە فەرمانی وەزاریی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی / فەرمانگەی توێژینەوە و پەرەپێدان (ژمارە ١٥٦٢٠ لە ڕێکەوتی ٢٤ی ئابی ٢٠٢٥) تایبەت بە کردنوەی خولی چڕ و کورتخایەنی پێداگۆجی (Intensive Short Course) لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستاندا، سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی لە زانکۆی گەرمیان یەکەمین خولی چڕ و کورتخایەنی پێداگۆجی ڕادەگەیەنێت.
مەبەستی سەرەکی لەم خولە، پەرەپێدانی توانای ئەکادیمیی مامۆستایان و ئاشناکردنیانە بە نوێترین مێتۆد و ڕێگاکانی وانەوتنەوە بە شێوازێکی سەردەمیانە، هاوکات تایبەتە بەو مامۆستایانەی کە هەڵگری نازناوی زانستین و پێشتر خولی ڕێگاکانی وانەوتنەوەیان لە زانکۆکاندا بە سەرکەوتوویی تەواوکردووە.
خولەکە ماوەی (٦) هەفتە و هەفتانە (٣) ڕۆژ و لەڕۆژێکدا (٣) کاتژمێر وانەی ڕووبەڕوو دەخوێنرێت، کە پرۆگرامی خوێندن لەم خولەدا سەرجەم ناوەڕۆکی خولە (٦)مانگییەکان لە ڕێگەی ٦ (Module) بە شێوازێکی چڕوپڕ لەلایەن مامۆستایانی پسپۆڕی سەنتەرەکەوە پێشکەش دەکرێت.
تێچووی بەشداریکردن (٥٠,٠٠٠) پەنجا هەزار دینار و جۆری بەشداریکردنیش ئارەزوومەندانەیە.
بەشداربوو پاش بەشداریکردن لەم خولە، بڕوانامەی ڕاهێنانی پێداگۆجی بە توانستی 12 ECTS و سوپاس و پێزانین بە واژۆی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و لێخۆشبوون لە پرۆسەی دڵنیایی جۆری بۆ ماوەی یەک (١) ساڵ، وەردەگرێت.
ناو تۆمارکردن لە ڕێگەی فۆرمی ئۆنلاینەوە دەبێت و لەئەمڕۆ یەکشەممە (٩ی ئابەوە تا ٢٠ی ئابی ٢٠٢٦) بەردەوام دەبێت.
بۆ ناوتۆمارکردن کلیک لێرە بکە
