Garmian
زانکۆی گەرمیان
Garmian
زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

بۆ ئەمساڵی نوێی خوێندن بەشی Biomedical science لەکۆلێجی زانست دەکرێتەوە

2026-08-05

لەچوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان بۆ بوژاندنەوە و گەشەی زانستیی زانکۆ، توانرا ڕەزامەندی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ کردنەوەی بەشی (Biomedical science) لە کۆلێجی زانست بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧) وەربگیرێت.

لە ماوەی ڕابردوودا، لەلایەن یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و ڕاگری کۆلێجی زانست و بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەکانەوە، پرۆپۆزڵی کردنەوەی بەشی بایۆمیدیکاڵ ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی/ دەزگای دڵنیایی جۆری و متمانەبەخشین کرا، دواتر لە ڕێکەوتی (٢٠٢٦/٨/٤) ڕەزامەندی لەسەر کردنەوەی بەشەکە بۆ ئەمساڵی نوێی خوێندن درا.

سەرۆکی زانکۆی گەرمیان بەناوی ئەنجومەنی زانکۆوە سوپاس و پێزانین ئاراستەی هەریەکە لە (د.ئارام محەمەد قادر) وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و (د.محەمەد حسێن) بەڕێوەبەری گشتی دەزگای دڵنیایی جۆری وەزارەت دەکات، کە هاوکار و پاڵپشتبوون لە کردنەوەی بەشەکەدا.

ساڵی ڕابردووش بەشی (خۆراک و خۆراکزانی) وەک بەشێکی زانستیی نوێ لە کۆلێجی زانست کرایەوە.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

Garmian
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2026