Garmian
زانکۆی گەرمیان
Garmian
زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

کارکردن لە دروستکردنی باڵەخانەی کۆلێجی زانستە ئایینییەکان دەستپێدەکات

2026-08-05

ڕۆژی چوارشەممە (٥ی ئابی ٢٠٢٦)، لە مەراسیمێکی تایبەتدا بە ئامادەبوونی (پرۆفیسۆر.د.ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆی گەرمیان، کارکردن لە پرۆژەی دروستکردنی باڵەخانەی کۆلێجی زانستە ئایینییەکان ڕاگەیەندرا.

لە مەراسیمەکەدا، کە لە هۆڵی شێروانە بەڕێوەچوو و تێیدا ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حکومی، مامۆستایانی ئایینی، سەرمایەداران و خێرخوازانی گەرمیان ئامادەبوون، دروستکردنی باڵەخانەی کۆلێجەکە لەسەر ئەرکی خێرخوازان و سەرمایەدارانی گەرمیان و کوردستان بە شێوەیەکی خۆبەخشانە ڕاگەیەندرا.

لە دەستپێکدا، سەرۆکی زانکۆی گەرمیان وتەیەکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند:”دروستکردنی باڵەخانەی کۆلێجی زانستە ئایینییەکان دەبێتە مەڵبەندێکی گرنگ بۆ پەروەردەکردنی نەوەیەک لە شارەزایان و توێژەران کە بە شێوازێکی ئەکادیمی و هاوچەرخانە لە بەها ئایینی و مرۆییەکان بکۆڵنەوە، هاوکات خزمەتێکی گەورە بە ڕۆشنبیری، لێبووردەیی و ڕەسەنایەتیی فکری لە ناوچەکەدا دەکات”.

پرۆفیسۆر د.ئاراس فەریق زەینەڵ وتیشی:”بەخشینی سەرمایەداران و خەڵکانی خێرخواز لە پرۆژەیەکی ئەکادیمی و زانستیدا، دەستکەوتێکە کە کاریگەرییەکەی بۆ نەوە دوای نەوە دەمێنێتەوە”.

دواتریش، هەریەکە لە بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی گەرمیان و لێپرسراوی لقی گەرمیانی یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان وتەیان پێشکەشکرد و جەختیان لەسەر گرنگیی کردنەوەی کۆلێجێکی لەم شێوەیە کردەوە، هاوکات ئاماژەیان بە گرنگیی بەخشینی خێرخوازان و سەرمایەداران کرد بۆ سەرپێخستنی پرۆژەیەکی زانستی و ئەکادیمی لەم جۆرەدا.

لە کۆتایی مەراسیمەکەدا، (د.فکرەت لەتیف) ئەندازیار و مامۆستای زانکۆی گەرمیان، لە سیمینارێکدا وردەکاریی پرۆژەکە و دیزاین و پێکهاتەکانی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو.

ڕووبەری پرۆژەکە پێکهاتووە لە (٩,١٢٤) مەتر دووجا، کە (٤٢) هۆڵی خوێندن و کتێبخانەیەک لەخۆدەگرێت، هەروەها شوێنی تایبەت بە نوێژکردن بۆ خوێندکارانی کوڕ و کچ بە جیاواز تێیدایە، کە ڕووبەری هەریەکەیان (٤٠٠) مەتر دووجایە.

لە ئێستاشدا پاش وەرگرتنی ڕەزامەندیی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، هەژمارێکی بانکیی تایبەت بە دروستکردنی باڵەخانەکە کراوەتەوە و خێرخوازان و سەرمایەداران دەتوانن لەڕێگەی ئەو ژمارە بانکییەوە هاوکارییەکانیان پێشکەش بە زانکۆی گەرمیان بکەن:

- بانکی جیهان: 343826

- FIB : 07751502525

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

Garmian
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2026