زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

خوولەکانی فێربوونی ئەلکترۆنی بە سەرکەوتووی کۆتاییان هات

2020-04-29 01:29:39

لە ژێر چاودێری بەرێز (پ.ی.د. فەرهاد قادر کەریم) سەرۆکی زانکۆ و بە سەرپەرشتی بەڕێز (د. یادگار علی محمود) یاریدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی ئای تی و ئامار دوو خوولی فێرکردنی ئەلکترۆنیان بۆ مامۆستایانی زانکۆی گەرمیان کردەوە. خولەکان لەلایەن بەڕێز (د. اسعد محمد محمود) بەڕێوەدەبران لەگەڵ ٨ مامۆستا و ڕاهێنەری بە ئەزموونی بواری تەکنۆلۆجیا و پێداگۆجی.

\r\n

کە تیایدا ٢٠٠ ئەکادیمیستی هەڵگری بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا و هەڵگری نازناوی زانستی (پرۆفیسۆر، پرۆفیسۆری یاریدەدەر، مامۆستا و مامۆستای یاریدەدەر) لە مامۆستایانی زانکۆی گەرمیان و ژمارەیەک لە مامۆستایانی پەیمانگای تەکنیکی کەلار بە سەرکەوتووی خولەکانیان تەواو کرد.\r\nپاش تەواو بوونی خولەکان، لەلایەن بەڕێز (د.احمد ڕشید ابراهیم) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری زانکۆمان هەڵسەنگاندن کرا بۆ شێوازی بەڕێوەبردن و توانای مامۆستایانی ڕاهێنەر و کاریگەری خوولەکان لە سەر توانای بەشداربووان، تیایدا زۆرینەی زۆری مامۆستایان تاڕاددەیەکی باش ئامادەیی جێبەجێکردنی خوێندنی ئەلیکترۆنیان هەبوو.

\r\n

سەبارەت بە یەکێک لە پرسیارەکان کە ئایا خوولەکان لە ڕووی بەڕێوەبردنەوە چۆن بووە بەلای بەشداربووانەوە، ٨٤٪ ی بەشداربووان بە نایاب و باش وەڵامیان داوەتەوە و ١١٪ یش پێیان باش بووە (وێنەی ژ. ١). لە وەڵامی پرسیارێکی دیکەدا سەبارەت بە ڕاهێنەرانی خولەکان، ٨١٪ بەشداربووان پێیان وابووە کە ڕاهێنەرانی ئەم خوولانە بە شێوەیەکی نایاب و زۆرباش هاوکار بوون لە گەياندنی پەيامەکانيان (وێنەی ژ. ٢).

\r\n

\r\n

سەبارەت بە ئاستی سوود بەخشیی وانەکانی ئەم خوولانە، ٦٥٪ پێیان نایاب و زۆر باش بووە و ٢٨٪ پێیان باش بووە (وێنەی ژ. ٣). ئەوەی شایانی باسە لێرەدا بە هەند وەربگیرێت وەڵامی بەشداربووانە سەبارەت بەو پرسیارەی دوای تەواو کردنی ئەم خولە، تا چ ڕادەيەك بەشداربووان ئامادەن بۆ شێوازی فێرکردنی ئەلکترۆنی يان ئۆنلاين. وەک لە وێنەی ژمارە (٤) پیشاندراوە، بەشداربووان بە رێژەی ٤١٪ ئامادەیی زۆریان دەربڕیوە و بە ڕێژەی ٥٥٪ یش تا ڕادەیەک ئامادەییان دەربڕیوە. دەکرێت بوترێت ٩٦٪ مامۆستایانی بەشداربوو ئامادەییان دەربڕیوە بۆ جێبەجێکردنی فێرکردنی ئەلکترۆنی. تەنها ٤٪ ی بەشداربووان پێیان وابووە تا ئێستا ئامادە نین پەیڕەوی فێرکردنی ئەلکترۆنی بکەن.

\r\n

مامۆستایان و ڕاهێنەرانی خول:\r\nد.اسعد محمد محمود / بەڕێوەبەری خول و ڕاهێنەر\r\nد.مریوان محمد صالح / ڕاهێنەر\r\nد.اومید احمد محمد / ڕاهێنەر\r\nد.عمر محمد امین / ڕاهێنەر\r\nد.شاخەوان حسن علی / ڕاهێنەر\r\nم.جمیل محمد زاهد/ ڕاهێنەر\r\nم.وریا انور حیدر / ڕاهێنەر\r\nم.ی.دانا حسن احمد / ڕاهێنەر\r\nم.ی.محمد یوسف شکور / ڕاهێنەر

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2025