زانکۆی سیگمۆند فرۆید (SFU) لە ئەڵمانیا، بە ئامانجی دروستکردنی پردی پەیوەندی و ئاڵوگۆڕی کولتووری، بە بەشداری زانکۆی گەرمیان پڕۆژەیەکی هونەریی لەژێر ناونیشانی (ماڵ و نیشتمان) بۆ خوێندکارانی زانکۆ ڕێکدەخات.
ئەم پڕۆژەیە پێشانگایەکی هونەری و پێشبڕکێیەکی دۆستانەیە بۆ خوێندکارانی زانکۆکان لە سەرانسەری جیهان، لەوانەش وڵاتانی عێراق، بەڕازیل، ئەڵمانیا و ئەفریقای باشوور.
پڕۆژەکە بە مەبەستی گفتوگۆکردن و تێگەیشتن لە چەمکەکانی (ماڵ و نیشتمان) لە ڕێگەی دەربڕینی داهێنەرانە ئەنجامدەدرێت، خوێندکارانی بەشە مرۆییەکانی زانکۆی گەرمیان، دەتوانن لە ڕێگەی بەرهەمی هونەری وەک ( وێنە، تابلۆ، میوزیک، شیعر، فیلمی کورت، یان هەر جۆرێکی تری داهێنان) دیدگای خۆیان دەربارەی ئەو شوێنانە پیشان بدەن کە هەستی ئارامی، سەلامەتی و پەیوەستبوونیان پێدەبەخشێت.
ئەم پرۆژەیە دەرفەتێکە بۆ خوێندکارانی زانکۆی گەرمیان تاوەکو لە پرۆژەیەکی نێودەوڵەتییدا بەشداربن و بیرۆکەکانیان ئاڵوگۆڕ بکەن و لەگەڵ هاوتەمەنەکانیان لە کۆنتێکستی جیاوازی کولتوورییەوە پەیوەندی دروستبکەن.
تێبینییە گرنگەکان:
بەشداری لەم پڕۆژەیەدا تەنها بۆ خوێندکارانی زانکۆی گەرمیانە.
کارە هونەرییەکان لە پێشانگایەکی ئۆنلایندا نمایش دەکرێن و بەشداربووان مافی هەڵبژاردنی سەرنجڕاکێشترین بەرهەمەکانیان دەبێت.
هەر خوێندکارێکی ئارەزوومەند دەتوانێت لە ئەمڕۆ دووشەممەوە تا ڕێکەوتی (٢٠٢٦/٧/٩) کار و بەرهەمەکانیان بنێرن بۆ ئیمێلی بەشی چالاکی وەرزشی و هونەری زانکۆی گەرمیان:
dept.sport.art@garmian.edu.krd
بۆ هەر پرسیارێک دەتوانن پەیوەندی بکەن بە بەشی چالاکی وەرزشی و هونەری زانکۆی گەرمیان لەرێگەی ئەم ژمارە مۆبایلەی خوارەوە:
07701505377
