زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت بووە پاڵەوانی خولی تۆپی پێی زانکۆی گەرمیان

2026-02-04

ڕۆژی چوارشەممە (٤ـی شوباتی ٢٠٢٦)، یاری کۆتایی خولی تۆپی پێی زانکۆی گەرمیان بەڕێوەچوو، تێیدا کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت توانی پلەی یەکەم و نازناوی پاڵەوانێتییەکە بەدەستبهێنێت.

بە ئامادەبوونی (پ.د. ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆی گەرمیان، ڕاگری هەریەک لە کۆلێجەکانی پەروەردە و پەروەردەی بنەڕەت و ژمارەیەک لە سەرۆک بەشەکان، مامۆستایان و خوێندکاران، یاری کۆتایی خولەکە بەڕێوەچوو.

دوای کێبڕکێیەکی بەهێز، تیپی کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت توانی پلەی یەکەم و کۆلێجی پەروەردە پلەی دووەم و کۆلێجی زانست پلەی سێیەم بەدەست بهێنێت.

ئەم خولە وەرزشییە لەلایەن بەشی چالاکی وەرزشی و هونەری زانکۆ ڕێکخرابوو، ئامانج لێی بەرزکردنەوەی گیانی وەرزشی و دروستکردنی کەشێکی پڕ لە کێبڕکێی تەندروست بوو لە نێوان خوێندکارانی کۆلێجە جیاوازەکاندا.

لە کۆتایی مەراسیمەکەدا، لەلایەن سەرۆکی زانکۆ و ئامادەبووانەوە، خەڵات و نازناوی خولەکە بەسەر تیپە براوەکان و یاریزانە سەرکەوتووەکاندا دابەشکرا.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

Garmian
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2026