بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی ٢٠٢٦ـی زایینیەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم کوردستانیان بەگشتی و خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی گەرمیان بە تایبەتی دەکەم.
ئومێد دەکەم ساڵی نوێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی و خۆشگوزەرانی لەهەرێمی کوردستان و ساڵێکی پڕ لە خۆشی و دەستکەوت و بەدیهێنانی ئامانجەکان بێت بۆ هەموو لایەکمان.
لەساڵی نوێدا، بەهاوکاری و پاڵپشتی ستافی ئەکادیمی و کارگێڕیی زانکۆمان، ژینگەیەکی باشتر و ئایندەیەکی گەشتر فەراهەم دەکەین و هەوڵی زیاتر بەرزكردنەوەی ئاستی زانست و زانیاری و توانای داهێنەرانەی خوێندکاران و مامۆستایانمان دەدەین.
دووبارە ساڵی نوێ لە هەمووان پیرۆز بێت و خوای گەورە کوردستان و هەموو لایەک پارێزراو بکات.
پرۆفیسۆر دکتۆر ئاراس فەریق زەینەڵ
سەرۆکی زانکۆی گەرمیان
