زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی لەگەڵ یاریدەدەری ڕاگری کۆلێجەکان کۆبووەوە

2025-12-24

بەمەبەستی تاوتوێکردنی کاروبارە زانستی و ئەکادیمییەکان، ڕۆژی چوارشەممە (٢٤ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥)، (پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.محەمەد ئیبراهیم خەلیل) یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆی گەرمیان بۆ کاروبارى زانستی و خوێندنى باڵا لەگەڵ یاریدەدەرى ڕاگرى کۆلێجەکانی زانکۆ کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، کە بەڕێوەبەری تۆماری گشتی و بەڕێوەبەری پەیوەندییە ئەکادیمییەکان و سەرۆکى بەشى ئەندازیارى شارستانى و لێپرسراوى هۆبەى پرۆگرامەکانى خوێندن ئامادەبوون، گفتوگۆ لەبارەی پرۆسەى بۆڵۆنیا و سەرجەم ئەو وردەکارییانەى پەیوەندیدارن بە پرۆسەى خوێندن و نمرەى کۆششى خوێندکاران و سیستەمى زانکۆ و بەڕێوەچوونى پرۆسەى خوێندن بەپێی ساڵنامەى ئەکادیمی و ئامادەکارییەکان بۆ تاقیکردنەوەکانى سمستەری پاییزەى ساڵى خوێندنى (٢٠٢٥-٢٠٢٦) کرا.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، ناوەڕۆکی ئەو یاداشتی لێکتێگەیشتنانەی زانکۆی گەرمیان لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوەکانى ناوەوە و دەرەوەى وڵات واژۆیکردووە، بۆ ئامادەبووان ڕوونکرایەوە، هاوکات باس لە کاراکردنی ئەو لێکتێگەیشتنانە بۆ خزمەتى بوارى زانستی و ئەکادیمی لە کۆلێجەکان کرا.

لە کۆتای کۆبوونەوەکەشدا، وردەکارى زیاتر دەبارەى پلانى مۆڵەتى خوێندن بۆ ساڵى ٢٠٢٦ بەپێی رێنماییەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستی خرایەڕوو.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

Garmian
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2025