بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی گەرمیان، هەلێکی دیکەی خوێندن لە کۆلێج و بەشەکانی زانکۆ بۆ خوێندکاران لەڕێگەی فۆڕمی ڕاستەوخۆوە ڕادەگەیەنێت.
دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی خوێندنی باڵات و توێژینەوەی زانستی، بە مەبەستی ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتری خوێندن، خوێندکاران دەتوانن لە ڕۆژی یەکشەممە رێکەوتی (٢٠٢٥/١٠/٢٦) فۆڕمی ڕاستەوخۆ لە بەڕێوەبەرایەتی تۆماری زانکۆ لە کەمپی سەرەکی زانکۆ-بەردەسور بۆ ئەو بەشانە وەربگرن کە لە وێنەکەدا خراونەتەڕوو.
تێبینی:
١- دەرچووانی ساڵانی پێشتر ئەگەر (٥) ساڵ بەسەر دەرچوونیان لە پۆلی (١٢) ئامادەیی تێنەپەڕیبێت دەتوانن فۆرمی زانکۆلاین (خوێندنی خۆڕایی) و پاراڵێل (خوێندن بەپارە) وەربگرن.
٢- کۆنمرەی (٦٠) بەسەرەوە بە خۆڕایی وەردەگیرێن جگە بەشە زانستییە پراکتیکیەکان کە کۆنمرەی (٦٥) بەسەرەوە دەبێت.
٣- کۆنمرەی (٦٠) بەخوار بەشێوەی پاراڵێل وەردەگیرێن جگە لە بەشە زانستییە پراکتیکیەکان کە کۆنمرەی (٦٥) بەخوار دەبێت.
٤- بۆ خوێندنی بەیانیان نابێت تەمەنی پێشکەشکار لە (٣٠) ساڵ زیاتر بێت، بەڵام ئەگەر کۆنمرەی لە (٨٠%) بەسەرەوە بوو رێگەی پێدەدرێت لەبەیانیان درێژە بەخوێندن بدات.
٥- بۆ خوێندنی ئێواران تەمەن مەرج نییەو کۆنمرەی (٥٥%) بۆ هەندێک بەش و کەمتریش بۆ هەندێک بەشی دیکە وەردەگرێت.
٦- ئەوانەی ناویان لەسیستەمی زانکۆلاین هەیە بۆ ئەمساڵی خوێندن (٢٠٢٥-٢٠٢٦) ناتوانن فۆرم وەربگرن.
٧- دواکات بۆ گەڕانەوەی فۆرمەکان رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی (٢٠٢٥/١٠/٣٠) دەبێت.
