پ. د. ئەحمەد باوەڕ کتبێکی نوێ بەناونیشانی(چەند لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی دەربارەی کوردو زانستی مێژوو) بڵاو کردەوە.
ناوەڕۆکی کتێبەکە لە چەند توێژینەوەیەکی گرنگ و نوێ پێکهاتون کە هەمویان پەیوەستن بەمێژووی کوردەوە.
کتێبەکە هەوڵێکی زانستی گرنگە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستیە زانستییەکانی فێرخوازان و پسپۆرانی بوارەکە، کتێبەکە لە دوتوێیی(310) پەڕەدا لەلایەن دەزگای سەردەم چاپکراوە، جێیگەی ئاماژەیە نوسەر خاوەنی(37) کتێب و دەیان توێژینەوە و نوسین و بڵاوکراوەیە.