زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

سەرۆکی زانکۆ لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق پرسی دانپێدانانی زانکۆ تاوتوێ دەکات

2024-09-22

ڕۆژی یەکشەممە (٢٢ی ئەیلولی ٢٠٢٤)، لە پەراوێزی دووەمین پێشەنگای نێکست ستێپدا، سەرۆکی زانکۆی گەرمیان لەبارەی پرسی دانپێدانانی زانکۆمانەوە دیدارێکی لەگەڵ بەرپرسانی پەیوەندیدار لە حکومەتی عێراق ئەنجامدا.

لەو دیدارەدا، بە ئامادەبوونی (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، (پ.د.ئاراس فەریق زەینەڵ) لەگەڵ ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەتی عێراق و ئەندامانی لیژنەی دڵنیایی جۆریی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی فیدڕاڵ، تاوتوێی پرسی دانپێدانانی زانکۆی گەرمیانی کرد.

سەرۆکی زانکۆ، دۆسیەکی تایبەتی بەو پرسە ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارە عێراقییەکان کرد و تەئکیدی لەسەر پێویستی کۆتایهێنان بەو پرسە کرد، هاوکات جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم جەختی لەسەر هاوکاریکردنی زانکۆی گەرمیان لە پرسی دانپێدانان و یەکلاکردنەوەی ئەو دۆسیەیە کردەوە.

بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لەسەر هەمان پرس، سەرۆکی زانکۆی گەرمیان سەردانی بەغدای پایتەخت بکات و بەهەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرانی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە نزیکەوە لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق کۆببێتەوە.

جێگای ئاماژەیە، لە پاش چەند ڕۆژێک لە دەسبەکاربوونی، (پ.د.ئاراس فەریق زەینەڵ) نوسراوێکی فەرمی ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق کرد و تێیدا داوا دەکات چیتر چارەنووسی هەزاران دەرچوو نەکرێتە قوربانی و دان بە زانکۆی گەرمیاندا بنرێت.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647700444084
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2024