زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

ڕێگە بە هیچ مامۆستایەکی زانکۆمان نادرێت لەزانکۆ و پەیمانگا ئەهلییەکان وانە بڵێنەوە

2024-09-21

لەسەر ڕاسپاردەی (پ.د.ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆی گەرمیان و لەژێر ڕۆشنایی بڕیاری دیوانی چاودێری دارایی و نووسراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا ژمارە (17392) کە لە ڕێکەوتی (٢٠٢٤/٩/٥) دەرچووە، هەروەها بەپێی دوایین کۆنووسی ئەنجوومەنی زانکۆمان، رێگە بە هیچ مامۆستایەکی میلاکی زانکۆی گەرمیان نادرێت لە زانکۆ و پەیمانگا ئەهلییەکان وانە بڵێتەوە.

هەر لەوچوارچێوەیەدا، سەرۆکی زانکۆ سەرجەم ڕاگری کۆلێجەکانی ڕاسپاردووە بە هیچ شێوەیەک لاری نەبوون و پشتگیری بە هیچ ئەندامێکی دەستەی وانەوتنەوەی میلاکی زانکۆمان نەدرێت؛ بەمەبەستی وتنەوەی وانە، یان وەرگرتنی پۆست لە زانکۆ و پەیمانگا ئەهلیەکان، تەنیا رێگە بەشێوەی (خواستن-اعارە) دەدرێت.

هاوکات (پ.د.ئاراس فەریق زەینەڵ) ئاماژەی بەوەشداوە بۆ ئەمساڵی خوێندنی (٢٠٢٤-٢٠٢٥)، سەرجەم بەش و کۆلێجەکان ئاگادارکراونەتەوە کە بەهیچ شێوەیەک مامۆستا لە دەرەوەی زانکۆوە بەمەبەستی وانەوتنەوە و وانەبێژی نەهێنن، بەڵکو دەبێت بە ستافی وانەبێژی میلاکی زانکۆ بەشەوانەکان پڕبکرێنەوە.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647700444084
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2024