زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

تیمی کارسازی زانکۆی گەرمیان لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا و ڕێکخراوی ئایرێکس کۆبووەوە

2024-09-20

ڕۆژی پێنجشەممە (١٩/ ٩/ ٢٠٢٤) تیمی کارسازی زانکۆی گەرمیان لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ڕێکخراوی ئایرێکس، لەسەر پلانی داهاتوو و چالاکییەکانی سەنتەری کارسازی و ئەو هەنگاوانەی کە پێویستە بگیرێنەبەر بۆ ئەوەی سەنتەرەکە زۆرترین سود بە خوێندکاران بگەیەنێت؛ کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، د. خەتاب شێخانی و د. ئامانج عەبدوڵا لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و هەروەها خاتوو (لۆری مەیسن) لە رێکخراوی ئایرێکس، لەگەڵ تیمی کارسازی چوار زانکۆدا ئامادەبوون، ستافی ئامادەبووی زانکۆی گەرمیانیش پێکهاتبوون لە (م. بیابان نوری رۆستەم، م.ی. محمد حسن صالح، م.ی. محمد تالب شریف، و چنور محمود فتاح).

ستافی زانکۆی گەرمیان ئەو چالاکی و پێشهاتانەی خستنەڕوو کە تا ئێستا سەبارەت بە سەنتەرەکە ئەنجامدراون.

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکە دا سیمینارێکی ئۆنلاین لەلایەن ڕاوێژکاری ئەمریکی و شارەزای بواری کارسازی (ستیڤ هەیتن) سەبارەت بە کارسازی هەروەها هەنگاوەکانی داهاتوو بۆ ئەنجامدانی ڕاهێنانی زیاتر بۆ تیمی کارسازی، پێشکەشکرا.

 

ستافی سەنتەری کارسازی زانکۆی گەرمیان ئامادەکاری دەکەن کە لە ماوەیەکی نزیکدا چالاکییەکانی سەنتەر ڕابگەیەنن و خوێندکارانی ئارەزوومەند لە هەموو بەشەکان دەتوانن بەشداری بکەن.

جێگای ئاماژەییە، دامەزراندنی سەنتەری کارسازی زانکۆی گەرمیان، پرۆژەیەکە زانکۆی گەرمیان لەگەڵ ڕێکخراوی ئایرێکسی ئەمریکی و بەسەرپەرشتی سەنتەری کارسازی زانکۆی (MIT) ئەمریکی بەدەستیهێناوە.

ئەم سەنتەرە پڕۆژەیەکی گرنگە بۆ زانکۆی گەرمیان و ناوچەکە و دەبێتە ناوەندێک بۆ هاندانی داهێنان لەناو خوێندکاران و دەرچووانی زانکۆدا، لە هەمان کاتدا ناوەندێکیش دەبێت بۆ دروستکردنی پەیوەندی لە نێوان زانکۆ و کۆمەڵگەی خاوەنکاران و وەبەرهێنەراندا.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647700444084
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2024