بەپێی دوایین ڕاگەیاندنی دامەزراوەی ( AD Scientific Index، )زانکۆی گەرمیان لە ساڵی ٢٠٢٥دا، لەسەر ئاستی گشت زانکۆ حوکومی و تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان بەپێی ریزبەندییەکە (پێنجەمى) زانکۆ حکومییەکانە و (١٩)هەمینى عیراقە ( بەزانکۆ حکومى و ئەھلیەکانەوە) .
دامەزراوەی AD Scientific Index، بە پشتبەستن بە پێوەرەکانی (h-index, i10-index)ی گووگڵ سکۆلەر، هەڵسەنگاندن بۆ توێژینەوەی توێژەرانی زانکۆکان دەکات.
بەو بۆنەیەوە سەرۆكایەتی زانكۆی گەرمیان سوپاسی هەموو مامۆستایان و توێژەران و خوێندكارانی زانكۆی گەرمیان دەكات، كە بەردەوام کار بۆبەرزکردنەوەی پێگەی زانکۆ دەکەن لە ڕانکیکە جیھانیەکاندا
.
بۆ زانیاریی زیاتر، کلیک لەم لینکە بکە.