زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

سەرۆکی زانکۆ سەردانی بەشی پەروەردەی وەرزشی کرد

2024-09-09

بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەی لێهاتوویی جەستەیی و کارامەیی بۆ خوێندکارانی خوازیاری خوێندن لە بەشی پەروەردەی وەرزش/کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی گەرمیان، (پ.د.ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆ سەردانی یاریگای بەشەکەی کرد.

لە سەردانەکەدا؛ بەیاوەری (پ.ی.د.کۆمار نعمت شوکت) ڕاگری کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت و (د.ئیبراهیم غیدان علی) بەڕێوەبەری بەشی چالاکی وەرزشی و هونەری زانکۆمان و ئامادەبوونی (م.ی.کۆمار خداداد حەسەن) سەرۆکی بەشی پەروەردەی وەرزش، سەرۆکی زانکۆ باسی لە گرنگی ئاوڕدانەوە لە بەشی پەروەردەی وەرزش و دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکان بۆ سەرخستنی خوێندن لە بەشەکە کرد.

‎تاقیکردنەوەکان، ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە (٩ و ١٠ی ئەیلول) لە یاریگای بەشی پەروەردەی وەرزش لەنێو کەمپی زانکۆ/بەردەسوور بەردەوام دەبێت.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647700444084
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2024