بۆ یەکەمجار گەورەترین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتی تایبەت بە گەرمیان ئەنجامدەدرێت
رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە (٣-٤/ ٣/ ٢٠٢٤ ) بە بەشداری دەیان توێژەری ناوخۆیی و دەرەکی و دامەزراوەی ئەکادیمی و پەروەردەیی و رۆشنبیریی جیاواز لە وڵاتانی ئەوروپا و تورکیا و میسر و ئێران و عێراق ، بۆ یەکەمجار گەورەترین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتی تایبەت بە گەرمیان ئەنجامدەدرێت .
بە دروشمی (له پێناو ئێستا و ئایندهیهكی گهشتر بۆ گهرمیان) سهرۆكایهتی زانكۆی گهرمیان بە ھەماھەنگی لەگەڵ دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، چوارمین كۆنفرانسی زانستیی نێودهوڵهتی به ناونیشانی: ( گهرمیان له كایهی زانسته مرۆڤایهتییهكاندا)بهڕێوه دهبات.
تەوەرەکانی کۆنفرانسەکە بریتین لە ؛
(زمان و ئەدەب، مێژوو ،شوێنەوار، جوگرافیا ، ئایین ، کلتور، یاسا، سیاسەت، وەرزش، ھونەر ، ڕۆشنبیری ، پەروەردە و خوێندن ، زانستە کۆمەڵایەتییەکان ، زانستەکانی تر).
کۆنفرانسەکە ٨٤ پوختەی توێژینەوەی بۆھاتووە لەوژمارەیە ٦٢ توێژینەوە گەیشتووە بە دەست لیژنەی زانستی کۆنفرانس. دوای ھەڵسەنگاندن لەلایەن ھەڵسەنگێنەرانەوە ٤٨ توێژینەوەی وەرگیراوە و ١٤ توێژینەوەی ڕەتکراوەتەوە توێژینەوەکان لە ١٧ زانکۆ و پەیمانگا بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی ، ئینگلیزی ، فارسی گەیشتووە بەدەست لیژنەی زانستی کۆنفرانس.