سەنتەری کۆمپیوتەر و تەکنۆلۆجیای زانیاری زانکۆ، لە ڕێکەوتی (١٢ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤)، سێیەمین دیداری زانستیی نێودەوڵەتی لەبواری تەکنۆلۆجیای زانیاری ئەنجامدەدات.
دیدارەکە لەژێر چاودێری (پرۆفیسۆر د. ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆی گەرمیان، بەناونیشانى [Third International Forum on Computing & Information Technology Trends (IFCITT-2024)] بەهاوبەشى نۆ وڵات و چەندین دەزگاى ئەکادیمی و زانستی ئەو وڵاتانە ئەنجامدەدرێت.
زانکۆى گەرمیان لە ساڵانى (٢٠٢٢ و ٢٠٢٣) یەکەمین و دووەمین دیدارى زانستیی نێودەوڵەتى لە بوارى تەکنۆلۆجیاى زانیارى ئەنجامدا و لەهەردوو ساڵەکە زیاتر لە (١٠٠٠) بەشداربوو ئامادەبوون.