ڕۆژی ٢٢ی ئابی ٢٠٢٤، لیژنەی باڵای وەرگرتنی خوێندكاران، لە زانكۆی سلێمانی كۆبۆوەو چەند ڕێنماییەكی هەمواركردەوە.
لە كۆبوونەوەکەدا، (پ.ی.د.خەتاب ئەحمەد مستەفا) بەڕێوەبەری گشتی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون بەوەكالەت و (ئارام ئیبراهیم قەنبەر) بەڕێوەبەری ناوەندی وەرگرتن لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی(پ.ی.د. یاسین ئاشور)بەڕێوەبەری تۆماری گشتی زانکۆی گەرمیان و (م.بەشار محەمەد) لێپرسراوی تۆماری کۆلێجی زمان و زانستەمرۆڤایەتییەکان و نوێنەری سەرجەم زانكۆكان بەڕێوەچوو، باس لە ڕێنماییەكانی وەرگرتنی خوێندكاران كرا.
لەکۆبونەوەکەدا چەند بڕگەیەکی رێنماییەکانی وەرگرتنی خوێندکاران لە بەرژەوەندی خوێندکاران هەموارکرایەوە و لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا بە فەرمی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زاستییەوە بڵاودەکرێتەوە.