زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

ئاگاداری بۆ خوێندكارانی دبلۆمی باڵایی یه‌ك ساڵه‌ی ئه‌كادیمی له‌ زانكۆی گه‌رمیان

2024-03-26

ئاگاداری خوێندکارانی خوێندنی دبلۆمی بالای یه‌ك ساڵه‌ی ئه‌كادیمی له‌ زانكۆی گه‌رمیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ کە سه‌نته‌ری زمان له‌ زانكۆی گه‌رمیان خولی زمانی ئینگلیزی بۆ خوێندكارانی دبلۆمی باڵا ده‌كاته‌وه‌. ئه‌مه‌ش به‌ مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی مه‌رجی توانستی زمانی ئینگلیزی بۆ خوێندكارانی دبلۆمی باڵا له‌ چوارچێوه‌ی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی.

ناو تۆماركردن به‌ شێوه‌ی ئۆنلاین و له‌ ڕێگه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌م فۆرمه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بێت.

كۆتا ڕۆژ بۆ ناونووسین 28\3\2024 كاتژمێر 12 ی نیوه‌ڕۆ ده‌بێت.

پێداویستییه‌كان:

1. پشتگیری كۆلێج كه بیسه‌لمێنێت خوێندكاری دبلۆمی باڵان

2. پسووڵه‌ی پاره‌دان.

تێبینییه‌ گستییه‌كان:

۱. خوولەکە بۆماوەی 6 هەفتەیە. هەر هەفتەیەک 12 کاتژمێرە.

۲. خوولەکە دوای نیوەڕۆیان دەبێت لە کاتژمێر 2 بۆ 6 ئێواران.

۳. وانەکان لەناو كه‌مپی زانكۆ ده‌خوێنرێن.

هه‌روه‌ها، پاره‌دان له‌ بینای كۆلێجی په‌روه‌رده‌، نهۆمی دووه‌م، ژووری ژمێریاری دەبێت.

بۆ ناونووسین تكایه‌ كرته‌ له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌ن:

کلیک بکە

زانکۆی گەرمیان
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647700444084
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2024