به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاروبارى یاسایی و گرێبەستەکشتیەکان
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاروبارى یاسایی و گرێبەستەکشتیەکان یه‌كیكه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى گه‌رمیان و ڕاسته‌وخۆ به‌ستراوه به سه‌رۆكى زانكۆوه.
ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه هه‌ڵده‌سێت به ئه‌نجامدانى كاروباره یاساییه‌كانى زانكۆ به هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه له بوارى رێكخستنى مامه‌ڵه‌ى كه‌فاله‌تى یاسایی و به‌ڵێننامه و گرێبه‌ست و به‌كرێدان و فروشتن و سه‌رجه‌م كاروباره یاساییه‌كانى تر بۆ خوێندكارانى به‌كالوریوس و ماسته‌ر و دكتۆرا و سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى میلاكى زانكۆ،
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاروبارى یاسایی ڕاى خوى ده‌دات له‌سه‌ر سه‌رجه‌م مامه‌ڵه وكێشه‌كانى زانكۆ له‌گه‌ڵ ناردنى نوێنه‌رى یاسایی بۆ دادگا و بنكه‌كانى پۆلیس به مه‌به‌ستى به‌دواداچونى ئه‌و سكاڵایانه‌ى كه زانكۆ لایه‌نێكه تییدا وه فه‌رمانبه‌ره‌كانى به‌شدارى ده‌كات له لیژنه‌كانى لیكۆڵینه‌وه چ وه‌ك ئه‌ندام یان سه‌رۆكى لیژنه‌كان.
گرنگى و ئه‌ركانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاروبارى یاسایی چه‌ند لایه‌نێك ده‌گرێته‌وه له‌وانه:
1. كاروبارى یاسایی: به‌شی سه‌ره‌كى كاره‌كانى ئه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه پێك دهێنێت كه خۆى ده‌بینێته‌وه له ڕاوێژى یاسایی و نوێنه‌رایه‌تى له لیژنه‌كان و ئاماده‌بوون له‌به‌رده‌م لایه‌نه دادوه‌رییه‌كان و تۆماركردن سكاڵا له دادگاكان و به‌دواداچونى كێشه یاساییه‌كان.
2. گرێبه‌سته گشتیه‌كان: یه‌كێكى تر له‌كاره گرنگه‌كانى ئه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه كاروبارى گرێبه‌سته گشتیه‌كانه كه خۆى له ئه‌نجام دانى ته‌نده‌رین و زیادكردنه‌كان ده‌بینێتەوه(ته‌نده‌ر، كردنه‌وه‌ى ته‌نده‌ر، شیكردنه‌وه‌ى ته‌نده‌ر و به‌كریدانى كافتریا و كوشكه‌كان و فرۆشتن …) له ئێستادا له چوار چێوه‌ى هۆبه‌یه‌كدا كاروباره‌كانى بۆ ڕێكخراوه كه پێشتر له به‌یكه‌رى رێكخستنى زانكۆدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى بووه.
3. پێدانى ڕاوبۆچون: ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه هه‌ڵده‌سێت به پێدانى ڕابۆچون به سه‌رۆكایه‌تى زانكۆ له‌و بابه‌تانه‌ى ده‌خرێته به‌رده‌ستى له لایه‌ن سه‌رۆكى زانكۆ یان یاریده‌ده‌رانى سه‌رۆكى زانكۆ یان ڕاگره‌كانه‌وه، وه له‌و حاڵه‌تانه‌ى كه زانكۆ بیه‌وێت بزانێت ئه‌و بڕیار و ڕێنماییانه‌ى كه ده‌ری ده‌كات تاكۆ چه‌ند له‌گه‌ڵ یاسادا ده‌گونجێت.
4. موڵكدارى : به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاروبارى یاسایی چاودێرى موڵكه‌كانى زانكۆ ده‌كات له شوێنه جیاوازه‌كان.
· فه‌رمانبه‌رانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاروبارى یاسایی:
بەڕێوەبەر :
نبیهە ابراهیم حمد
· ناوی لێپرسراوی هۆبەی گرێبەستەگشتیەکان و فەرمانبەرەکانی:
سروە نعمان جمعە
شادان محمد اسماعیل
سیروان محمد محمود
مژدە احسان سعید
· ناوی لێپرسراوی هۆبەی یاسایی و فەرمانبەرەکانی:
ئاکۆ برهان عبدالکریم
ڕێکەوت رؤوف عزیز
ژووان جلال حسین
نڤیان جبار احمد