زانکۆی گەرمیان
بەڕێوەبەرایەتییەکان

بەرێوەبەرایەتی سەنتەری جێندەرناسی

دەربارەی بەڕێوبەرایەتی

لە ڕێكەوتی 8/8/2018 بە فەرمانی ژمارە (1155)ی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی سەنتەرەكانی یەكسانی جێندەری لە سەرجەم زانكۆكانی هەرێمی كوردستان كرایەوە.

ئامانج:

    كاردەكات بۆ پرسی جێندەر و یەكسانی لە نێوان ڕەگەزی نێر و مێ و ئاشناكردنی خوێندكارانی زانكۆ بەو پرسە لە چوارچێوەی وانەیەكی زانستی و تیۆری  وەك وانەیەكی بنەڕەتی لە ناوەندە ئەكادیمییەكاندا. هەروەها ئاشنا كردنی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكارانی زانكۆ بە هەموو ئەو بابەتانەی پەیوەندییان بە یەكسانی و دادپەروەری و مافی مرۆڤ و یەكسانی لە پلەكانی كاركردندا لە سەرجەم بوارەكاندا هەیە لە ڕێگەی توێژینەوەی زانستی و كۆنفرانس و چالاكی  جۆراوجۆر.

    سەنتەری یەكسانی جێندەری لە زانكۆی گەرمیان هاوشان لە گەڵ تەواوی سەنتەرەكانی سەرجەم زانكۆكانی هەرێمی كوردستان هەڵگری هەمان پەیام و ئامانجی بەرنامەی كاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییە و ساڵانە چەندین چالاكی ئەنجام دەدات لە پێناو ئاشناكردنی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكارانی زانكۆمان بە یەكسانی و دادپەروەری و ماف و ئەركی نێوان ئەو دوو ڕەگەزە، هەروەها لە پێناو خزمەتكردنی خوێندكاران بە هەردوو ڕەگەزەوە ساڵانە چەندین خول و چالاكی لە بوارە جیاجیاكاندا دەكاتەوە.

هەیكەل:-

سەنتەری یەكسانی جێندەری تەنها لە بەڕێوەبەرایەتییەك پێكهاتووە.

شوێن: سەرۆكایەتی زانكۆی گەرمیان 2

ناوی بەڕێوەبەر: بیان حمە طاهر فقی محمد

فەرمانبەر: نییە

ئیمێڵ: نییە

سایت: نییە


زانکۆی گەرمیان
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647700444084
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2024