به‌ڕێوەبە‌رایه‌تی سه‌نته‌ری پەرەپێدانی کار به فه‌رمانی وه‌زاری ژماره (١٠٢٠) له به‌رواری ٩\٨\ ٢٠١٥ دامه‌زرا بۆ گرنگی دان به گه‌شه‌پێدانی تواناكانی خوێندكاران و ئاماده‌كردنیان بۆ ژیانی پیشه‌یی هه‌میشه‌یی، پاشان له هەمان ساڵدا به فه‌رمانی زانكۆیی سه‌نته‌ری پەرەپێدانی كاری زانكۆی گه‌رمیان دامه‌زرا. سه‌نته‌ری پەرەپێدانی کار، کار دەکات لەسەر پێشكه‌شكردنی چالاكی كارامه‌یی و پەرەپێدانی توانایی خوێندكاران و ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكان به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتیكردنیان بۆ سه‌ركه‌وتنی هه‌میشه‌یی پیشه‌یی و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار.
نمونه‌ی كار‌و چالاكیه‌كانی سه‌نته‌ری پەرەپێدانی كار بریتین لە:
پرۆگرامی راهێنانی تواناكان (Internship)
گه‌شه‌پێدانی توانا كارامه‌یه‌كانی خوێندكاران و ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكان له رێگه‌ی رێكخستنی وۆركشۆپ و سیمینار.
دروستكردنی په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێز له نێوان بازاڕی كار و زانکۆ دا.
کردنەوەی خولی تایبەت بە فێربوونی زمان و کارامەیی کۆمپیوتەر و ئامادەکردنی سیڤی و هونەرەکانی چاوپێکەوتنی کار کە یارمەتی خوێندکار دەدەن بۆ دۆزینەوەی هەلی کار.
پێشكه‌شكردنی رێنمایی كارامه‌یی و پیشه‌یی بۆ خوێندكاران له لایەن ستافی سەنتەرەوە.
ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌نته‌ری پەرەپێدانی كاری زانكۆی گه‌رمیان بریتیه له دروستكردنی پردێك له نێوان زانكۆی گه‌رمیان و كه‌رتی تایبه‌ت و رێكخراوه بازرگانیه‌كان، به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی خوێندکاران بۆ ئەوەی ببن بە خاوه‌ن ئه‌زموون، توانا، هه‌روه‌ها شاره‌زایی پەیدا کردن له‌و كاره‌ی كه پێیان ده‌سپێردرێت له داهاتوودا.
ستافی سەنتەر:
چنوور محمود فتاح بەڕێوەبەر
مهدی محمد محمود رێکخەری سەنتەر
هۆزان حسین علی کارمەندی زانیاری و گەیاندن
بەهار محمود احمد کارمەندی کارگێڕی (تۆمار و ئەرشیفی سەنتەر)
دریڤان جلال عبداللە لەمۆڵەتی خوێندنی ماستەرە
هۆگر عمر احمد لەمۆڵەتی خوێندنی دکتۆرایە