زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی زانکۆی گەرمیانی کرد

2024-04-15


ئەمرۆ دووشەممە ١٥ـی نیسانی ٢٠٢٤ لە ڕۆژی جیھانی ھونەربەڕێز(قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی زانکۆی گەرمیانی کرد و لەلایەن (پ.د.فەرھاد قادر) سەرۆکی زانکۆ و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران پێشوازییەکی گەرمی لێکرا.

لە سەردانەکەیدا سەرۆکی زانکۆ کۆمەڵێک چالاکی ھونەری بەسەرکردەوە کە لە زانکۆی گەرمیان ڕێکخرابوو.

لەوانە؛

پێشانگای شێوەکاری هاوبەشی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگای هونەرە جوانەکانی کفری و خانەقین و سەنتەری چالاکی گەنجانی کەلار.

پێشانگای شێوەکاری گەلەری بەیان مانی بۆ کۆمەڵێک لە هونەرمەندانی کوردستان .

پێشانگای کچانی دەستڕەنگینی رێکخراوی گوڵەمێخەک .

دواتر بەشداربوو لە چەند چالاکییەکی گۆرانی و شانۆیی کە لەلایەن گروپی میوزکی سەنتەری چالاکی گەنجانی کەلار و تیپی شانۆیی سیروان و تیپی شانۆیی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی کفری ڕێکخرا بوو.

زانکۆی گەرمیان
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647700444084
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2024