زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

بڵاو بوونەوەی توێژینەوەیەکی ھاوبەشی دوو مامۆستای زانکۆمان لە گۆڤارێکی ئاستبەرزی جیھانی

2024-03-24

بڵابوونەوەی توێژینەوەیەکی زانستی (د. سالار کەریم فەتاح) (د. علی مصطفی محمد ) مامۆستا لە بەشی فیزیای کۆلێجی پەروەردەی زانکۆمان، بە ناونیشانی

"Synthesis of zeolite-derived blue nano-pigment and its modification for hydrophobic (coating on ceramic tile"

توێژینەوەکە لە گۆڤارێکی ئاستبەرزی جیهانی بە ناوی

"International journal of applied ceramic technology"کە خاوەنی فاکتەری کاریگەری (٢,١)ە بڵاوکراوەتەوە.

جێگەی ئاماژەییە ئەم توێژینەوەیە وەکو پرۆژەی قۆناغی چواری بەشی فیزیای هەر دوو خوێندکار ( سەفین محمد و هۆشیار جلال)ە ،کە لە لایەن مامۆستایانی ناوبراو سەرپەرشتی کراوە، بە هاوبەشی لەگەڵ (د.محسن خواجە امینیان ) و (د.میلاد بهامیریان) لە زانکۆی یەزد لە وڵاتی ئێران بلاوکراوەتەوە.

توێژەران لەم توێژینەوەدا بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە توانیویانە نانۆ پاودەری ڕەنگی شین بە ڕێگەیەکی نوێ و بە بەکارهێنانی ماددەی زئولیت کە مادەیەکی هەرزان و بەربڵاوە لە جیهاندا بە دەست بهێنین.

لە توێژینەوەکەیاندا دوای ئەوەی نانۆ پاودەری شینیان بەدەست هێنا لەسەر ڕووی کاشی ماڵان ڕوپۆشیان کرد ، دواتر کە نانۆ پاودەرەکە چالاککرا بە ماددەی اس دی اس توانرا بگەن بەوەی کە ڕوی کاشیەکە سیفات و تایبەتمەندی ئەوەی تێدایە کە خۆی خۆی پاک دەکاتەوە کە پێی دەڵێن (Self-cleaning property).

ئەم داهێنانە لە بواری پیشەسازیی کاشی و سیرامیکدا دەتوانرێت سود و گرنگی تایبەتی خۆی هەبێت.

بۆ خوێندنەوەی توێژینەوەکە کلیک لەم لینکەکەی خوارەوە بکە:

کلیک بکە

زانکۆی گەرمیان
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647700444084
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2024