زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

پەیامی سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان بۆ یادی ٣٦ ساڵەی کیمیابارانی شاری ھەڵەبجە

2024-03-15

ھەڵەبجە زامێکی ساڕێژ نەبوو و ئازارێکی لەیاد نەچوە و ئەمڕۆش بەخەمێکی قوڵ و شکۆوە یادی کیمیابارانکردنی ھەڵەبجە دەکەینەوە .

ئەمڕۆ ٣٦ ساڵ بەسەر کیمیابارانکردنی هەڵەبجە لەلایەن رژێمی بەعسی روخاو تێدەپەڕێت ، کە بوە هۆی شەهیدبونی زیاتر لە پێنج هەزار هاوڵاتی و هەزاران برینداری لە شارەکەدا .

ئەو مەرگەساتە تاوەکو ئێستاش زامێکی قوڵە و لەجەستەی ھەموو کوردێکی بەشەرەفدا و سارێژ نەبووە .

٣٦ ساڵ بەر لەئەمڕۆ ھەناسەی مرۆڤەکان و سەرجەم گیاندارانی ھەڵەبجەی ئەزیز تێکەڵ بە گژو گیاو و بۆنی سێوی کیمیاوی ڕێژکراو بوون و بەیەکجار ھەزاران رووحی بێتاوانی مرۆڤ  و گیانداران بەرزبوونەوە بۆ ئاسمان.

لەیادی ئەو تراجیدیا شوومەدا ، هەزاران سڵاو لەرووحی پاکی شەھیدانی ھەڵەبجە ، سەرشۆڕی بۆ دوژمنانی نەتەوەکەمان.

سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان

زانکۆی گەرمیان
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647700444084
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2024