زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا خولەکانی زمان و پێداگۆجی بەسەرکردەوە

2024-05-07

بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگادار بون لە چۆنیەتی بەڕێوەچونی خولەکانی زمان و پێداگۆجی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ ھەردوو خولەکەی بەسەرکردەوە.

ئەمرۆ سێ شەممە ٢٠٢٤/٥/٧ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا (پ.ی.د.یادگار علی محمود) سەردانی هەردوو سەنتەری زمان و سەنتەری پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمیی زانکۆی کرد.

لە سەرەتای سەردانەکەی بەیاوەری(م.ئاری نجم عمر) بەرێوەبەری سەنتەری زمان ،پرۆسەی بەڕێوەچوونی خولەکانی زمانی ئینگلیزی بەسەرکردەوە کە پێکهاتبوون لە خولەکانی زمانی ئینگلیزی ئمپێریاڵ لە نێو کەمپی زانکۆ ،کە ژمارەیان (٢٨) خوێندکارە بۆ ئاستی ئێلێمێنتەری و هەروەها خولی زمانی ئینگلیزی تایبەت بە خوێندکارانی دبلۆمی باڵا لە ئاستی ئێلێمێنتەری کە ژمارەیان (٨٧) خوێندکارە و بە مەبەستی بەدەستهێنان و تەواوکردنی مەرجی زمانی ئینگلیزی خوێندنی باڵا لە خولەکاندا بەشدارن.

دواتر لەگەڵ بەڕێوەبەری سەنتەری پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمیی (پ.ی.د.اسعد محمد محمود) خولی حەوتەمی پێداگۆجی زانکۆمانی بەسەرکردەوە ،کە ژمارەیان (٧٠) خوێندکارە پێکهاتوون لە هەڵگرانی بروانامەی ماستەر و دکتۆرای زانکۆمان و دەرەوەی زانکۆ کە بە مەبەستی وەرگرتنی نازناوی زانستی لە خولی ناوبراودا بەشدارن.

زانکۆی گەرمیان
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647700444084
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2024