چەمکی تەندروستی و سەلامەتی
تەندروستى لە لایەن ڕێكخراوە جيهانيەكان لە دەستوردا پێناسەیان كردووە بە بوارى خۆشى لەش و دڵ خۆشكەر وە باشى بارى دەروونى و كۆمەڵايەتى تەواو نەوەكو تەنها نەبوونى نەخۆشى و كەم توانایى. لە لایەکی ترەوە سەلامەتى بە ماناى پاراستنى تاكى كۆمەڵگا لە هەموو كۆسپێكى زەرەرمەند دێت.
پێناسەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی
ئەم بەڕێوەبەرايەتيە سەر بە ده‌زگای سه‌رپه‌رشتی و دڵنيايى جۆریە و راسته‌وخۆ به‌ستراوه‌ته‌وه به نوسینگه‌ی بهێز سه‌رۆكی زانكۆ وه، ئەرکی بریتیە لە هينانە ئارای سيستەمى تەندروستى و سەلامەتى لە سەرجەم زانكۆ و دەستە و ئەنجومەن و پەیمانگەکان لە هەرێمى کوردستان لە پێناو دەستەبەرکردنى ژينگەيەكى تەندروست و سەلامەت بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران و هەموو ئەو کەسانەى بەمەبەستى جیاجیا سەردانى دامەزراوە جیاجیاکانى خوێندنى باڵا دەکەن، ئەوەش پاڵپشتيەكە بۆ بەرەوپێشبردنى رِەوتى خويێندن لە هەرێمى كوردستان.
ئەرکى بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى و سەلامەتى بريتيە لە دابينكردنى ژينگەیەکى ئاسودە وسەلامەت، هەروەک هەولَدانە بۆ كەمكردنەوەى ڕوداوى ناخۆش لە هەمو بالَەخانەكانى سەر بە زانكۆی گه‌رمیان , ئەوەش مافى هەمو مامۆستا و فەرمانبەر و خوێندكارانە لەگەڵ هەر ميوانیك کە بۆ مەبەستى جیا ڕو لەو دامەزراوە جیایانەى زانكۆمان دەکەن، هەندێك لەو مەترسيانەى كە بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى و سەلامەتى کارى لەسەر دەکات بۆ خۆپاراستن لێیان بریتین لە مەترسى (فيزياوى، كيمياوى، بايۆلۆژى، ميكانيكى، كەوتن و خليسكاندن، كارەبا و ئاگر، پەتاى بڵاوەبو، ژەهراویبون بەخواردن و ئاوى پيس) .بەڕێوەبەرایەتى سيستمى تەندروستى و سەلامەتى بەچەند ڕێگەیەکى جیا جێبەجێ دەکات، کە بریتین لە (بەدواداچون و دەستنيشانكردنى ئەو كۆسپانەى ڕوداوى دڵتەزێنیان لێ دەکەوێتەوە .دۆزينەوە و دەستنیشانکردنى ڕێگە چارەى گونجاو بۆ کێشەو گرفت و کەموکوڕییەکان. دەركردنى رِێنمايی تايبەت بە بوارى تەندروستى و سەلامەتى. دروستكردنى فۆرمیكى بەدواداچون بۆ ئاسانكردنى چالاكيەكان.
بەڕێوەبەر: د. ڕاماڵ احمد مصطفی
ئه‌م به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه له لایه‌ن چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكی دڵسۆز به‌ڕیوه ده‌برێن كه پێكهاتون له (م. سازان سربست و م. جوان محممد و م. زانا حسیب)ه هه‌فتانه سه‌ردانی كافتریای كۆلیژه‌كان و هه‌ردوو به‌شه‌ناوخۆییه‌كان ده‌كه‌ن" یه‌كه كارگێریه‌كان به نوسراوی فه‌رمیی ئاگادار ده‌كرێنه‌وه. هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتی سه‌رجه‌م كاروچالاكیه ته‌ندروستیه‌كان زانكۆ ده‌كرێت.وه‌ك چالاكی ئه‌نجامدانی خول و وركشۆپ و سیمنار و هه‌وه‌ها گرنگی تایبه‌ت ده‌دریت به رۆژه جیهانیه‌كان به تایبه‌تی نه‌خۆشیه‌كان.
دەتوانن لە ڕێگەى ئەم ئیمەیل-ەوە سەرجەم سکاڵا و پرسیار و کێشەو بابەتێکى پەیوەندار و ڕوداویکى نەخوازراو ڕەوانەى بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى و سەلامەتى بکەیت: