زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

سێ خوێندکارى بەشى زانستى کۆمپیوتەر خەڵاتکران

2024-05-07

تیمێکی ئەکادیمیای هواوی زانکۆی گەرمیان بەشداری پێشبڕکێی داهێنان (Innovation Competition 2023 - 2024)ی کۆمپانیای هواویان کرد، کە ساڵانە لەسەر ئاستی جیهان بەڕێوەدەچێت.

تیمەکە پێکاتبوون لە سێ فێرخوازی ئەکادیمیاکە، کە خوێندکاری (قۆناغی سێیەمی بەشی زانستی کۆمپیوتەر)بوون، بە ناوەکانی (هێڤی فائز، رەسول لەتیف، زانیار ئەحمەد) بە سەرپەرەشتی مامۆستا و بەڕێوەبەری ئەکادیماکە (پشتیوان جەبار).

تیمی ناوبراو پرۆژەیەکیان پێشکەشکرد، کە پێکهاتبوو لە سوودبینین لە تەکنۆلۆجیای ژیری دەستکرد (Artificial Intelligence) و (Augmented Reality) بۆ توشبووانی ئۆتیزم، بەتایبەت لە منداڵاندا.

پڕۆژەکە لەسەر ئاستی عێراق پلەی دووەم و لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست پلەی پێنجەمی بەدەستهێنا.

ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی (٢٠٢٤/٥/٧) بڕوانامەی کۆمپانیای هواوی، کە لەسەر ئاستی (ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست) نێردرابوو بەسەر تیمی بەشداربوودا دابەشکرا.

تێبینی//

ساڵانە کۆمپانیای هواوی پێشبڕکێی داهێنان بۆ سەرجەم ئەکادیمیاکانی لە زانکۆکانی جیهاندا ڕێکدەخات.

زانکۆی گەرمیان
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647700444084
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2024