زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

شاندێکی زانکۆی گەرمیان بەشداری دیداری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان _ ئوردنیان کرد

2024-05-05

دوێنێ یەکشەممە ڕێکەوتى (5/5/ 2024) بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و د.ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و، د. مأمون محمد ئەلدبەیعى ئەمیندارى گشتى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە وڵاتى ئوردن و ژمارەیەک لە وەزیرانى حکومەتى هەرێم و بریکارى وەزارەت و دەیان سەرکردەى ئەکادیمى و سەرۆکى زانکۆکان لە ئوردن و هەرێمى کوردستان، لە شارى هەولێر دیداری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان و ئوردن بەناونیشانى ( وێناکردنی ئایندە لەرێگەی پەرەپێدانی بەردەوام) بەڕێوەچوو.

لە دیدارەکەدا شاندێکی زانکۆی گەرمیان بە سەرۆکایەتی (پ.د.فەرھاد قادر) سەرۆکی زانکۆی گەرمیان و ھەریەکە لە (پ.د.عزالدین جمعە دەروێش)یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی و (پ.د.حسین اسماعیل) ڕاگری کۆلێجی پەروەردە و (د.عەلی جەبار)ڕاگری کۆلێجی کۆمپیوتەر و تەکنەلۆجیای زانیاری زانکۆمان بەشداربوون.

لە چوارچێوەی دیدارەکەدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری خوێندنی باڵا و کونسوڵی گشتی شانشینی ھاشمی ئوردن و  ئەمینداری گشتی وەزارەتی خوێندنی باڵای ئوردن وتارییان پێشکەش کرد .

پاشان دوو ڤیدیۆیی تایبەت بە واقعی خوێندنی باڵایی ھەردوولا نمایشکرا.

لایەنێکى دیکەى گرنگى دیدارەکە بریتى بوو لە واژۆکردنى ڕێککەوتنامەیەک لە نێوان د.ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى د.مأمون محمد ئەلدبەیعى ئەمیندارى گشتى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە ئوردن، کە چەندین مادە و خاڵى گرنگى سەبارەت بە نەخشەڕێى پەرەپێدانى پەیوەندییە زانستى و ئەکادیمیەکانى نێوان هەردو لاى لە خۆگرتووە بۆ  کاری هاوبەش و خزمەتکردن بە هەردوو وڵات.

تەوەرەکانى دیکەى دیدارەکە تەرخانکرا بۆ پێشکەشکردنى چەند پانێڵێک سەبارەت بە لایەنە جیاکانى خوێندنى باڵا لە ئوردن و هەرێمى کوردستان، کە بەتایبەت بون بە (متمانە و دڵنیایی جۆرى لە خوێندنى باڵا، توێژینەوەى زانستى، خوێندنى بەردەوام، بەنێودەوڵەتیکردنى خوێندنى باڵا، پراکتیزەکردنى شێوازەکانى فێرکردن لە پسپۆڕییە پزیشکیەکان، خوێندن و ڕاهێنانى تەکنیکى و پیشەیی، کارسازى و داهێنان لە خویندنى باڵا لەگەڵ تەکنەلۆژیاى زانیارى و زیرەکى دەستکرد).

زانکۆی گەرمیان
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647700444084
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2024