زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

پاسه‌ر لە بەرگی دووەمیدا ژماره‌ ١ی ساڵی ٢٠٢٠ بڵاوكرده‌وه‌‏

2020-03-03 00:56:03

گۆڤاری پاسەر بۆ زانستە بنچینەیی و پراکتیکییەکان ژمارە ١ی خۆی  بۆ ساڵی ٢٠٢٠ خستە بەردەستی توێژەران بە ستایڵو دیزاینێکی مۆدێرن و بە بەرگێکی نایاب، ئەم گۆڤارە دووەم گۆڤاری زانکوی گەرمیانە گۆڤارێکی زانستی سەردەمە، پرنسیبە زانستیەکانی گۆڤارە جیهانییەکان پەیڕەو دەکات، وستافێکی پسپۆر لە بواری زانستە بنچینەیی و پراکتیکیەکان لە دەستەی نوسەرانی گۆڤار بەڕێوەی ئەبات له‌ زانكۆی گه‌رمیان.

\r\n

 پاسەر لە ئێستادا ئامادەیە بۆ وەرگرتنی توێژینەوەی توێژەرانی کوردستان و دەرەوەی کوردستان، دوای ئەوەی توێژەران بە ئۆنلاین خۆیان ناونوس ئەکەن دەتوانن توێژینەوەکانیان بنێرن و لە ڕیگەی سیستەمی تراکینگ ئاگایان لە قۆناغەکانی هەڵسەنگاندنی توێژینەوەکان ده‌بێ ولەپەیوەندی بەرەوام دەبن لە گەڵ گۆڤارەکەدا. توێژەران لە هەرکوێ بن دەتوانن لە ڕێگەی کارتی بانكییەوە بڕی تێچوی بڵاوکردنەوه‌ی لە گۆڤارەکە بدەن.\r\nژمارە ١ی ئەم گۆڤارە پێنج توێژینەوەی لە خۆ گرتووە:

\r\n

توێژینەوەی یەکەم: بەراوردکردنی بارستایی کونەڕەشی زۆربارستەی NGC 4151بەبەکارهێنانی چەند شێوازی جیاواز:

\r\n

ئەم توێژینەوەیە لە لایەن د. محمود مبارک مامۆستا لە بەشی فیزیک-کۆلێجی پەروەردەی زانکۆی گەرمیان لە گەڵ چەند توێژەرێکی تر ئەنجام دراو کە تێیدا بەشێوەیەکی نوێ بڕی بارستایی کونەڕەشێکی زۆربارستە دۆزراوەتەوە که له ناوەندی جۆری یەکی گەلەئەستێرەی  NGC 4151 دایه.

\r\n

لەم توێژینەوەدا، لەڕێگەی وێنەی گەلەئەستێرەی NGC 4151 که کاری لەسەر کراوه تا له داتاوه بکرێته ڕوویەکی بینراودا به بەکارهێنانی تەکنیکی سپیرال بۆ گەلەئەستێره و هەروەها له سۆفتوێری بەرنامەسازی IRAF بۆ بەدەست هێنانی لادانی هێلکەیی و گۆشەی تەوەری گەوره. هەروەها به تەکنیکی وەرگێڕانی خێرای فوریەر له دو ڕەهەنددا ( 2D- FFT) توانراوە باڵی سۆڕانەوەی گەلەئەستێرەکه لەڕێی وێنەکەیەوه بەدەست بهێنرێت. وە بەهەمان شێوه توانراوە بارستایی چەقی گەلەئەستێرەکه بدۆزنەوە. ئەنجامەکەی لەگەڵ بارستایی کۆنەڕەشه زۆربارستەکه بەراورد کراوە که له چەقی گەلەئەستێرەکەدایه لەگەڵ هەمان بڕه بارستایی که به چەند شێوازێکیتر بەدەست هاتووه (شێوازه جیاجیاکانیتر بریتیین له شێوازی ڕاستەوخۆ: داینامۆی ئەستێرەکان، داینامۆی گاز، نەخشەسازی تیشکدانەوه. شێوازی ناڕستەوخۆ: MBH-σ*, MBH-Vrot, MBH-n, MBH-Lbulge, و MBH-P). لەئەنجامدا ئەوه دەردەکەوێت که بڕی بارستایی بەم شێوازانه لەگەڵ شێوازه ڕاستەوخۆوەکاندا یەکدەگرنەوه.

\r\n

لینکی توێژینەوەکە:   http://passer.garmian.edu.krd/article_96564.html

\r\n

توێژینەوەی دووەم: زۆربەی خوێنکارانی ناوچەی گەرمیان دووچاری کێشەی دەروونی دەبنه‌وه‌ لەڕووی سەلامەتی دەروونییەوە گرفتاری زۆریان هەیە

\r\n

ناونیشانی توێژینەوەیەکی زانستیه‌ کە توێژەری دەروونی د. پگاه سەعیدی مامۆستا لە کۆلێژی پزیشکی زانکۆی گەرمیان کە لە ماڵپەڕی گۆڤاری پاسەر بڵاوکراوەتەوە و ئەوەی خستوەتە ڕوو کە پێشبینی دەکرێت کە خەڵکی کورد، بە تایبەت خەڵکی دەڤەری گەرمیان بە هۆی جەنگ، ئاوارەیی و کێشەی سیاسی فراوان، زۆرتر ڕووبەڕووی کێشەی سەلامەتی تەندروستی ببنەوە.

\r\n

لە لایەکی دیکەشەوە، توێژینەوەکانی جۆراوجۆر دەریانخستووە کە سەلامەتی دەروونی خوێندکارانی زانکۆ لە مەودای ساڵانی خوێندنیاندا کەمتر دەبێت. بۆیە، ئامانجی ئەم توێژینەوەیە، کۆڵینەوە لە سەلامەتی دەروونی خوێندکارانی زانکۆی گەرمیانە بە کەڵک وەرگرتن لە ڕاپرسی سەلامتی گشتی (K-GHQ). لەم توێژینەوە چەند بەشی پێکەوە پەیوەستەدا، نموونەکان بریتین لە ١٥٦ خوێندکاری هەڵبژێردراو بە شێوەی چەند قۆناغی لە نێوان خوێندکارانی پێنج کۆلێژی زانکۆی گەرمیاندا.

\r\n

هەروەها، داتاکان لە ڕێگەی نوسخەی کوردیی GHQ و ڕاپرسی دیموگرافی کۆکرانەوە. لە یەکەمین هەنگاودا، GHQ بە سەرکەوتوویی لە لایەن وەرگێڕگەلی پسپۆڕ و سەربەخۆ، وەرگێڕدرایەوە سەر زمانی کوردی و دیسان وەرگێڕدرایەوە سەر زمانی ئینگلیزی. پاش ئامادەکردنی GHQ کۆتایی بە زمانی کوردی، داتاکان لە مانگی مەی ٢٠١٨ تاکو فێڤریەی ٢٠١٩ کۆکرانەوە. کۆڵینەوە لە باوەڕپێکراوەیی و جێی متمانەبوونی K-GHQ پیشانی دا کە ئەم نوسخەیە پێوەرێکی باوەڕپێکراو و جێی متمانەیە بۆ هەڵسەنگاندنی سەلامەتی دەروونی خوێندکارانی زانکۆ. نێوەنجی نمرەی سەلامەتی دەروونی پیشانی دا کە تەنها ٣.٢٥٪ی خوێندکاران لە باری سەلامەتی دەروونی ئاساییدا بوون و زۆرتر لە ٩٦.٧٥٪ی بەشداربووان لە مەترسیدا بوون. لە نێو ئەمانەشدا، ٣٧.٦٪ کێشەگەلی بچوک، ٥١.٩٪ کێشەی مامناوەند، و ٧.١٤٪یش کێشەی جیددییان هەبوو. بەرزترین نمرەکان هینی دڵەڕاوکێ (١٤.٢٤) و لەکارکەوتنی کۆمەڵایەتی (١١.٨٦) بوون.

\r\n

ئەگەرچی، هیچ جیاوازییەک لە نێوان ڕەگەزەکاندا ڕەچاو نەکرا، بەڵام جیاوازی گرنگ لە نێوان نمرەی جیهانی و سێ نمرەی پێوەری لە نێوان خوێندکارانی نوێ و خوێندکارانی قۆناغەکانی دیکە دەرکەوت. بە هۆی ڕێژەی زۆری کێشەکانی سەلامەتی دەروونی لە نێوان خوێندکارانی زانکۆی گەرمیان، دەرمانی کاریگەر وەکو CBT، MBSR و TFT پێویستن بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری زەختکەرەکان و باشترکردنەوەی بارودۆخی سەلامەتی دەروونی.

\r\n

لینکی توێژینەوەکە:  http://passer.garmian.edu.krd/article_100328.html

\r\n

توێژینەوەی سێیەم: گۆڕانكاری بۆماوه‌یی له‌ بۆهێڵێکدا له‌ دانیشتوانی باشووری كوردستان

\r\n

توێژەر:  د. شێركۆ نریمان سبحانی بڵاوکردەوە کە مامۆستایە له‌ به‌شی بایلۆجی- كۆلێجی په‌روه‌رده‌ی و كۆلێجی پزیشكی

\r\n

توێژەر توێژینەوەکەی لەوە کورت دەکاتەوە کە چه‌ند وه‌رگرێك‌ له‌ سه‌ر په‌رده‌ی خانه‌كانی له‌شی مرۆڤ هه‌ن كه‌ به‌رپرسن له‌ درك پێكردنی میكرۆبی وه‌كو به‌كتریا و ڤایرۆس. ئه‌م وه‌رگرانه‌ به‌ شێوه‌ی پرۆتین ده‌رده‌بڕێن كه‌ هه‌ریه‌كێكیان بۆهێڵێک به‌رپرسه‌ له‌م ده‌ربڕینه‌یان.

\r\n

هه‌ر له‌ سه‌رهه‌ڵدانی مرۆڤ و زینده‌وه‌رانی تره‌وه‌، گۆڕانكاریه‌ بۆماوه‌ییه‌كان ڕوویان داوه‌، وه‌ك خۆ گونجاندنێك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و میكرۆبانه‌ی كه‌ تووشی مرۆڤ و زینده‌وه‌ران ده‌بن. ئه‌م گۆڕانكاریه‌ بۆماوه‌ییانه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌وه‌ بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر ده‌گۆڕێت.

\r\n

له‌م دوو ده‌یه‌ی ڕابردوودا، هه‌ر له‌ پاش دۆزینه‌وه‌ی هه‌موو جینۆمی مرۆڤ، ده‌ركه‌وت كه‌ له‌ كۆی ٣ بلیۆن ترش ناوكی جینی مرۆڤ، ٣ ملێۆن گۆڕانی بۆماوه‌یی (0.1%) ڕوویداوه‌. دواتر ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌م گۆڕانكاریانه‌ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌رچاوی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدان و په‌ره‌سه‌ندنی نه‌خۆشییه‌كان له‌ مرۆڤدا.

\r\n

ئه‌م گۆڕانكاریه‌ بۆماوه‌ییانه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌كانی تری جیهاندا كاریان له‌ سه‌ر كراوه‌. به‌ڵام له‌ ناو كوردا تا ئێستا یه‌ك توێژینه‌وه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا كراوه، به‌ڵام له‌ ناو كوردی باشور و باكور و ڕۆژئاڤادا نه‌كراوه‌‌.

\r\n

له‌م‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا، ده‌ركه‌وت كه‌ كوردی باشوری كوردستان، به‌ تایبه‌تی ناوچه‌ی پارێزگای سلێمانی، به‌ رێژه‌ی له‌ سه‌دا ٧.

\r\n

یه‌كێك له‌و گۆڕانكاریه‌ بۆهێڵییەیان تێدایه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش زیاتر نزیكه‌ له‌ بۆهێڵی نه‌ته‌وه‌ ئێرانییەكان و تا ڕاده‌یه‌ك ئه‌وروپییه‌كان. به‌ڵام جیاوازه‌ له‌ هی چینی كه‌ ڕێژه‌كه‌ی سفره‌، وه‌ له‌ هی ئه‌فریقیش جیاوازه‌ كه له‌‌ ئه‌مان ڕێژه‌كه‌یان زۆر ده‌گمه‌نه‌.

\r\n

ئه‌م جۆره‌ توێژینه‌وانه‌ ڕۆلێكی گرنگی ده‌بێت بۆ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی تر به‌ زیادكردنی ژماره‌ی نموونه‌ی زۆرتر، وه‌ هه‌روه‌ها په‌یوه‌ست كردنی به‌ نه‌خۆشیه‌ گوێزراوه‌كان. چونكه‌ جیاوازی له‌ وه‌رگره‌كانی به‌رگری له‌ش، بیرۆكه‌یه‌كمان ده‌ده‌نێ له‌ تێگه‌شتن له‌ به‌رگری له‌شی مرۆڤ.

\r\n

لینکی توێژینەوەکە:  http://passer.garmian.edu.krd/article_103040.html

\r\n

توێژینەوەی چوارەم: سارێژکردنی برینی نەخۆشی شەکرە بە ڕووەکى بۆن خۆشە

\r\n

کۆمەڵیك توێژەر لە زانکۆی سلێمانی کە بریتیبوون لە دکتۆر سادات عەزیز و مامۆستا موحسن ئەحمەد ساڵح لە کۆلێژی ڤێتێرنەری و دکتۆرە ئەسما نەجم عبدالله لە کۆلێژی بزیشکی لە توێژینەوەکیاندا کە لە گۆڤاری پاسەر زانكۆی گه‌رمیان بڵاوکرایەوە ئه‌وه‌یان پشتڕاستكرده‌وه‌ کە دەکرێت لە داهاتوودا سوود لەو ڕوەکی بۆن خۆشە ببینرێت لە سارێژکردنی برینی شەکرە.

\r\n

لە پوختەی تێژینەوەکەیاندا ئەوەیان خستەڕوو کە ساڕێژ بوونى برین پڕۆسەیەکى کار ئەندام زانیە بە سێ قۆناغى تێهەڵکێش دا تێپەڕ دەبێت کە بریتین لە هەوکردن، زۆربوون، وە قۆناغى ڕێکخستن، هەموو ئەمانەش بە مەبەستى چاک کردنەوەى شانەى زیان پێگەیشتوو.\r\nهەندێک پڕۆسەى گرنگ لە ساڕێژبوونى برین وەکو هاتنە ناوەوەى خانەکانى هەو، دروست بوونى بۆرى خوێنى نوێ، وە دروست بوونى شانەى کۆلاجین وا دەر ئەکەوێت لە نەخۆشى شەکرەدا تێک بچن، کە نەخۆشیەکە ناتەواویەکى زیندەپاڵى یە.

\r\n

ئامانجى ئەم توێژینەوەیە بریتیە لە لێکۆڵینەوە لە کاریگەرى چەند چڕیەکى جیاواز لە کحولە ئاوى یە دەرکێشراوەکانى ڕووەکى بۆن خۆشە (Teucrium polium) کە گیایەکى پزیشکى یە بۆ سەر پڕۆسەى ساڕێژبوونەوەى برین لە جرجى تووش بوو بە نەخۆشى شەکرە.\r\nبیست جرج لە جۆرى ئەلبینۆ تووشى شەکرە کران بە یەکجار لێدانى (streptozocin) بۆ ناو پەردەى پێریتۆنیەم،لە سەر پشتى هەر یەکەیان پێنج برین دروست کران وە بەم شێوەیە چارەسەر ئەکران، بێ چارەسەر، چارەسەر بە ڤاسیلین، چارەسەر بە چڕى 5%، 10%، و 15% ى دەرکێشراوەکانى بۆن خۆشە،دەر ئەنجامەکان ئەوەیان پیشان دا کە دەرکێشراوەکانى بۆن خۆشە هانى ساڕێژبوونەوەى برین یان ئەدا لە ڕێگەى هاندانى کرژبوونى برینەکان، دروست بوونى بۆرى خوێن ى نوێ، زۆربوونى فایبرۆبلاستەکان، نیشتنى کۆلاجین و کامڵ بوونى.

\r\n

هەرچەندە کە ئەستوورى شانەى دەنکۆڵەیى کەم بوو،ڕێژەى دروست بوونەوەى ڕوکەشەشانە بەرەو پێش ئەچوو هاوکاتیش تەنک تر ئەبوو، بەشێوەیەکى گشتى دەرکێشراوەکان کاریگەرى هیوا بەخشیان هەیە لە سەر پڕۆسەى ساڕێژ بوونەوى برین لە میانەى بەرەو پێش بردنى قۆناغە جیاوازەکانى.

\r\n

لینکی توێژینەوەکە:  http://passer.garmian.edu.krd/article_103718.html

\r\n

توێژینەوەی یەکەم:  بڵاوبوونەوەی توێژینەوەیەکی ھاوبەشی دوو مامۆستای زانکۆی گەرمیان لەسەر کاریگەری جگەرەکێشان

\r\n

بڵاوبوونەوەی توێژینەوەیەکی زانستی ھاوبەشی دوو مامۆستای زانکۆی گەرمیان لەسەر کەسانی جگەرەکێش بەجۆرێک کە ئەو کەسانەی کێشیان زیادە و قەڵەون کاریگەرتر دەبن و چەوری خوێنییان بەرزتر دەبێت بە بەراورد بە کەسانی کێش ئاسایی.\r\nتوێژینەوەکە لەلایەن مامۆستا (دیار ئەکبەر) مامۆستا لە بەشی بایۆلۆجی، کۆلیجی پەروەردە مامۆستا (کۆمار ئەکبەر) مامۆستا لە بەشی بەروبومی ئاژەڵی لە کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان،زانکۆی گەرمیان ئەنجامدراوەو لە گۆڤاری پاسەر بڵاوکراوەتەوە.\r\nلە پوختەی توێژینەوەکەیاندا ئاماژەدەکەن بەوەی کە جگەرەکێشان، یەکێکە لە هۆکارە مەترسیدارەکان کە کاریگەری دەکاتە سەر دڵ و خوێنبەرەکان، هەروەها دەبێتە هۆی ناهاوسەنگی لە ڕێژەی سروشتی چەوری خوێن، هاوشێوەی کاریگەریەکانی پێوەری بارستەی لەش و چێوەی کەمەر.

\r\n

ئەم توێژینەوەیە کاریگەری جگەرەکێشان لەسەر ڕێژەی چەوریەکانی خوێن و پەیوەندی لەگەڵ هەندێ دەرخەری (ئاماژەی) قەڵەوی وەکو BMI وWC هەڵدەسەنگێنێت. گروپەکانی ئەم توێژینەوەیە بریتی بوون لە ٤٦ کەسی جگەرەکێش لە ڕەگەزی نێر و ٢٠ کەسی ئاسایی (جگەرەنەکێش) لە ڕەگەزی نێر کە وەکو کۆنترۆڵ گروپ بەکارهێنرابوون.\r\nڕێژەی چەوری بە برسێتی لە زەرداوی خوێنی هەردوو گروپەکە پێوانە کرابوو، ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە دەری خست کە چەوری TG و VLDL-C بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزتر بوون لە گروپی جگەرەکێش بە بەراورد لەگەڵ کەسانی ئاسایی جگەرە نەکێش. هەروەها گۆڕانکارییەکی بەرچاو بەدی نەکرا لە ڕێژەی چەوری TC و HDL-C و LDL-C لە نێوان هەردوو گروپ (ئاسایی و جگەرەکێش). پەیوەندی ئەرێنی بەرچاو بەدی کرا لە نێوان TG و لەگەڵ هەریەکە لە BMI و WC و ماوەی جگەرەکێشان (بە ساڵ)، وە هەروەها پەیوەندی ئەرێنی بەرچاو بەدی کرا لە نێوان TC و هەریەکە لە BMI وWC.\r\nئەم توێژینەوەیە گەیشت بەو دەر ئەنجامەی کە TG و تا ڕادەیەکیش TC، زۆرترین جۆرەکانی چەوری خوێن بوون کە ڕێژەکانیان گۆڕانکاریان بەسەردا هات لە کەسانی جگەرەکێشدا، هەروەها ناهاوسەنگی زیاتر لە ڕێژەی چەوریەکان ڕوویدا بە بەرزبوونەوەی ڕادەی پێوەرەکانی قەڵەوی.

\r\n

لینکی توێژینەوەکە:  http://passer.garmian.edu.krd/article_103722.html

\r\n

بۆ زانینی زیاتر تکایە سەردانی پەیجی فەرمی سایتی پاسەر بکە لەم لینکەی لای خوارەوە

\r\n

http://passer.garmian.edu.krd/

\r\n 

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

Garmian
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2026